ڤیژن ئێجوکەیشن لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە خەڵاتی پێزانینی پێ بەخشرا


چوارشەممە، ٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤، ڤیژن ئێجوکەیشن خەڵاتی ڕێزلێنانی لەلایەن بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێ بەخشرا لەپای ئەو کار و پڕۆژانەی دامەزراوەکە کە لە سێکتەری پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان پێشکەشی کردون.

لە ڕێورەسمەکەدا، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە هەولێر ڕێکخرابوو، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە چەند دامەزراوە و کۆمپانیای ناوخۆیی کە لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕێگەی پڕۆژە گرنگ و ستراتیجی و چاکەخوازەکانیانەوە خزمەتیان بە کوردستان گەیاندوە.

بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە خەڵاتەکەی بەخشییە خاتوو زەینەب خەلیل، جێگری بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی ڤیژن ئێجوکەیشن، لە وتارەکەیەدا سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی ئەو دامەزراوە و کۆمپانیایانە کرد کە نیشتیمان پەروەرانە هاوکار و یارمەتیدەر بوونە لە بەجێگەیاندنی پڕۆژە و کاری گرنگ بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان سەرەرای قەیران و ئالەنگارییەکان.

ڤیژن ئێجوکەیشن کە لە سەرەتایی دامەزراندنییەوە دیدگایەکی ڕوونی بۆ خزمەتکردنی کوردستان هەبووە بەبێ جیاوازی، توانیوەیەتی بە کار و پڕۆژەی جیاوازەکانی لە سێکتەری پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕۆڵی بەرچاو بگێڕێت.

دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، خاتوو زەینەب خەلیل، جێگری بەرێوەبەری ڕێپێدراوی ڤیژن ئێجوکەیشن، ڕاگەیاند “ئەم خەڵاتە جێگای شانازییە بۆ ڤیژن ئێجوکەیشن کە بەرهەمی تیمێکی ماندوونەناسان و سەرکردایەتییەکی کاریگەرە.”

ڤیژن ئێجوکەیشن لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە و خاوەندارییەتی چەندین دامەزراوەی تایبەت دەکات لە هەرێمی کوردستان، و تەواوی ئەو داهاتەی لە دامەزراوەکانییەوە دەستی دەکەوێت لە هەردوو سێکتەری پەروەردە و خوێندنی باڵا تەرخانیدەکاتەوە. تاکو ئێستا، ڤیژن ئێجوکەیشن زیاتر لە ٣٠ قوتابخانەی حکومی لە هەرێمی کوردستان نۆژنکردۆتەوە، ٣ قوتابخانەشی لە بناغەوە بنیاتناوە و پێداویستی نزیکەی ٦٥٠ قوتابخانەشی پڕکردۆتەوە، وە ساڵانە زیاتر لە ٦٠٠ زەماڵەی خوێندن (سکۆلەرشیپ) دەبەخشێتە قوتابیانی ئاست بەرز و شایستەی کوردستان .

بۆ خوارەوە