پاراستنی ژینگە

کاتێک داهاتوویەکی باش مسۆگەر دەبێت کە تاکەکانی کۆمەڵگا هەستی بەرپرسیاریەتی و تێگەیشتنێکی دروستیان هەبێت دەربارەی کاریگەریی بڕیار و ڕەفتاریان لەسەر ژینگە. هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بە گرنگی لەبەرچاوگرتنی هەستیاریی ژینگەیی بەشێکە لە کارەکانی ڤیژن ئێجوکەیشن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری گازە زیان بەخشەکان و پیسبوونی ژینگە.

بنیاتنانی
داهاتوویەکی سەوز

بە ئامانجی کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە و دروستبەکارهێنانی سەرچاوەکان، ڤیژن ئێجوکەیشن سیاسەتی ژینگەدۆستی لە نێو سەرجەم دامەزراوەکانیدا پەیڕەودەکات و هەوڵدەدات لە چوارچێوەی بزنسی سەوز کارەکانی ڕێکبخات.

بەرپرسیاریەتیی ژینگەیی پابەندبوونێکی یەکجارەکی نییە، بەڵکو پڕۆسەیەکی بەردەوامە. بە کاری پێکەوەیی دەتوانین کاریگەرییەکی بەرچاو و بەردەوام لەم بوارەدا بهێنینە ئاراوە.

بڵاوکردنەوەی
هۆشیاریی ژینگەیی

بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی لە نێو قوتابیاندا هانیان دەدات بۆ ئەوەی بەرامبەر بە پاراستنی ژینگە خۆیان بە بەرپرسیار بزانن . ئەو زانست و زانیارییەی لە پۆلەکان فێری دەبن، لە ژیاندا جێبەجێیان دەکەن و سوودی بۆ کۆمەڵگا دەبێت.

ئێمە لە دامەزراوەکانماندا کولتووری ڕیسایکلین پەیڕەو دەکەین و هەوڵدەدەین بەدور بین لە بەکارهێنانی ئەو کەرەستانەی زیانی گەورە بە ژینگە دەگەینن. تەنەکە خۆڵی ڕیسایکلین دابین دەکەین و هانی قوتابیان دەدەین بۆ بەکارهێنانی ئەو کەلوپەلانەی دەتوانرێت دووبارە بەکاربهێنرێنەوە. جگە لەوەش، لە گشت دامەزراوەکانماندا شوێنی تایبەت   بۆ دار و درەخت و ناوچەی سەوزایی تەرخانکراوە ، هەروەها بە هاوبەشی لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی ژینگەدۆست، هەڵمەتی دارچاندنمان ئەنجامداوە.

بۆ خوارەوە