ئامانجمان
بۆ کەرتی پەروەردە

بە ئامانجی پێشخستنی ستانداردی خوێندن و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی کەرتی پەروەردە، بە تایبەتی لە ڕووی تەکنۆلۆژیاوە، کۆمپانیای ڤیژن ئێجوکەیشن بەردەوام دەبێت لە وەبەرهێنان لە دامەزراوە پەروەردەییەکانی و دروستکردنی قوتابخانەی نوێ لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

 شانازی دەکەین کە بەشێکین لە پێشخستنی کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان وعێراقدا.

پاڵپشتییەکی
فراوان

بە ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندنی خۆڕایی بۆ قوتابیان و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و دابین کردنی کەلوپەلی پێویست بۆ پۆلەکانی خوێندن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا، کەشێکی پەروەردەیی دادپەروەرانە و گشتگیر بۆ هەمووان دەخوڵقێنین.

  • زانکۆی نەورۆز

    زانکۆی نەورۆز، کە لە ساڵی 2004 لە شاری دهۆك دامەزراوە، یەکەمین زانکۆی تایبەتە کە لە هەرێمی کوردستان دامەزرا. زانکۆکە لە 14 بەشی ئەکادیمی پێك دێت کە دابەشبووە بەسەر پێنج کۆلێژ: یاسا و زانستی سیاسی، کارگێڕی و ئابووری، زمان، ئەندازیاری، و زانست.

    بە پاشخانی مێژوویەکی دەوڵەمەندی 20 ساڵییەوە، توانیویەتی بە دابینکردنی کوالیتیی بەرزی خوێندن بۆ قوتابیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا بەردەوام بێت. هەروەها زانکۆی نەورۆز چاڵاکانە کاردەکات بۆ پەرەپێدان بە لێکۆڵینەوەی زانستی و دامەزراندنی پەیوەندیی هاوبەش لەگەڵ زانکۆ ناوخۆ و نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگیی زانستی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆ لە ئاستی ڕیزبەندی جیهانیدا.

  • فرۆبل

    فرۆبل کە یەکێکە لەو دامەزراوانەی  ژێر چەتری ڤیژن ئێجوکەیشن، کۆمپانیایەکی پەروەردەییە و ساڵی 2006 لە شاری هەولێر دامەزراوە. یەکەمین قوتابخانەی تایبەتی بە زمانی ئینگلیزی بە سیستەمی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی دامەزراند کە توانی ڕۆڵی بەرچاوی هەبێت لە بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەردە. تا ئێستا سەدان قوتابیی خوێندنی ئامادەییان تێیدا تەواو کردووە و لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان بەردەوامی بە خوێندنیان دەدەن. بەهۆی ئەو دیدگایەی کە بۆ داهاتوو هەیەتی، کۆمپانیای فرۆبل توانیویەتی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگا هەبێت و نەوەی نوێ بە زانست و زانیاریی پێویست پڕچەك بکات تا بتوانن سەرکەوتووانە بەرامبەر بەربەستەکانی ئێستا و داهاتوو بوەستنەوە. فرۆبل تا ئێستا پێنج قوتابخانەی دامەزراندووە، ئەوانیش هەر یەک لە: قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی-هەولێر،  قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی-دریم سیتی، قوتابخانەی قەدموسی نێودەوڵەتی-دهۆك، قوتابخانەی قەدموسی نێودەوڵەتی-هەولێر و قوتابخانەی مێرگەسووری بنەڕەتیی نێودەوڵەتی.

  • زانکۆی کوردستان
    – هەولێر (UKH)

    لە ساڵی 2006 لەلایەن ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دامەزراوە، یەکەمین زانکۆی حکومییە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کە سیستەمی خوێندن تێیدا تەنها بە زمانی ئینگلیزیە. هەر لەوکاتەوە زانکۆی کوردستان – هەولێر سەدان قوتابی تێیدا خوێندنیان بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە و ئێستا لە دامەزراوە تایبەت و حکومییەکانی هەرێمی کوردستاندا ڕۆڵ و بەرپرسیاریەتیی گرنگیان هەیە. بە پشتگیریی ڤیژن ئێجوکەیشن، زانکۆی کوردستان – هەولێر توانیویەتی ئاستێکی بەرزی خوێندن پێشکەش بە قوتابیانی بکات و کار دەکات بۆ دامەزراندنی کۆلێژی نوێ بۆ ئەوەی پێداویستی دەستی کاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دابینبکات.

هاوکات لەگەڵ هەموو وەبەرهێنان و کارە لە پێشینەکانی دیکە، بۆ ئابووریی کوردستان، هیچ شتێک هێندەی پەروەردە و فێرکردن گرنگ نییە.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان
  • زانکۆی کاسۆلیکی
    لە هەولێر

    زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و لەلایەن ڤیژن ئێجوکەیشنەوە پاڵپشتی دەکرێت، ساڵی 2015 دامەزراوە. زانکۆکە کار دەکات بۆ برەودان بە ژینگەی لێبوردەیی لە نێوان تاکەکانی بیرو باوەڕە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان وعیراق و هانی قوتابیانی دەدات بۆ بەشداریکردن لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا و داکۆکی کردن لە دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ. زانکۆ دەرگاکانی کراوەیە بۆ سەرجەم قوتابیان لە سەرجەم  پێکهاتە و ئایینەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

    زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر بە شانازییەوە نوێنەرایەتی تۆڕی زانکۆ کاسۆلیکیەکانی جیهان دەکات کە قوتابیان دەرفەتی خوێندنێکی خاوەن کواڵیتیی بەرزیان بۆ ڕەخساوە و هاوکات دەتوانن کاری خۆبەخشی ئەنجام بدەن.

  • قوتابخانەی فەڕەنسی
    دانیال میتران لە هەولێر

    قوتابخانەی فەڕەنسی دانیال میتران لە هەولێر کە لە ساڵی 2009 دامەزراوە، یەکەمین و تاکە قوتابخانەی تایبەتە کە خوێندن تێیدا بە سیستەمی بەکالۆریۆسی فەڕەنسییە و لەلایەن حکومەتی فەڕەنسا ڕەزامەندی لەسەر دراوە و لەسەر ئاستی جیهانیش باوەڕپێکراوە. ئەم قوتابخانەیە بەشێکە لە تۆڕی (MLF) ی فەڕەنسی کە لە 12 دامەزراوەی پەروەردەیی پێكدێت و کار دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی کولتوور و زمانی فەڕەنسی لە دەرەوەی فەڕەنسا.

    بەهۆی پاڵپشتیی ڤیژن ئێجوکەیشنەوە، قوتابخانەی دانیال میتران توانیویەتی  بە بەردەوامی لە قۆناغی دایەنگە تا قۆناغی ئامادەیی پێشوازی لە قوتابیان بکات.

  • قوتابخانەی نێودەوڵەتی
    میلسۆ

    قوتابخانەی نێودەوڵەتیی میلسۆ لەلایەن ئەسقوفەکانی ئەبرەشییەی سریانی کاسۆلیکی موسڵ لە ساڵی 2022 لە هەولێر دامەزرا، بە ئامانجی هاندانی کریستیانە ئاوارەکانی موسڵ بۆئەوەی لێرە بەردەوامی بە ژیانیان بدەن و خوێندنێکی کواڵیتیی باش و کەشێکی گونجاو بۆ منداڵەکانیان لە هەرێمی کوردستان دابین بکەن.

     ئەم قوتابخانەیە کە لە لایەن ڤیژن ئێجوکەیشنەوە پاڵپشتی دەکرێت و سابیس بەڕێوەی دەبات، سیستمێکی پەروەردەیی نایاب پێشکەش بە قوتابیان دەکات و توانیویەتی قوتابیان لە سەرجەم چین وتوێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بگرێتە خۆی و ببێتە دامەزراوەیەك بۆ پێشخستنی لایەنی ئەکادیمی و برەودان بە کولتووری پێکەوەژیان لە کۆمەڵگادا.

بۆ خوارەوە