خزمەتکردنی کۆمەڵگا

کۆمپانیای ڤیژن ئێجوکەیشن هەوڵەکانی تەرخان کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە هەرێمی کوردستان. ئامانجی ڤیژن ئێجوکەیشن تەنها خزمەتکردن نیە بە دامەزراوە و قوتابخانە سەرەکییەکانی، بەڵکو بەردەوام کار دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە دامەزراوە پەروەردەییەکان و قوتابیان لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا.

close
قوتابخانەی بنەڕەتی بیراکەپرا

بەروار: 10ی ئازاری 2024

سوودمەند: 71

close
نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی سۆلاڤی کچان لە سلێمانی

قوتابخانەی بنەڕەتی سۆلاڤ لە شاری سلێمانی لە ساڵی 1978 دامەزراوە و ساڵانە خزمەت بە زیاتر لە 580 قوتابی دەکات و 58 کارمەند و مامۆستا لەخۆدەگرێت. ڤیژن ئێجوکەیشن هەستا بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە 12 پۆلییەکە هاوشان لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی گۆڕەپانی یارییە وەرزشییەکان.

زانیاری زیاتر بۆ
close
پڕۆژەی ڤیژن لە سۆران: هاوکاریکردنی 512 قوتابخانە

لە دەستپێشخەرییەکی بێوێنەدا، ڤیژن ئێجوکەیشن هەستا بە دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی بۆ 500 قوتابخانەی حکومی لە سنووری قەزای سۆران. ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەکی زۆر قەزا و ناحیە و گوند لەخۆ دەگرێت کە دەکەوێتە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر، لە نێوانیشیاندا، سەنتەری قەزای سۆران و ڕواندز و سیدەکان و چۆمان و مەزنێ و مێرگەسۆر.

زانیاری زیاتر بۆ
close
نۆژەنکردنەوە قوتابخانەی پێشەنگی بنەڕەتی لە قەڵادزێ

قوتابخانەی پێشەنگی بنەڕەتی، یەکێکە لەو قوتابخانانەی لە سەنتەری شاری قەلادزێدایە و 750 قوتابی و 80 مامۆستا لەخۆ دەگرێت. ئەم قوتابخانە 10 پۆلییە لە ساڵی 1996دا دامەزراوە.

زانیاری زیاتر بۆ
close
دابەشکردنی زیاتر لە 11,000 جانتاو پێداویستی خوێندن بەسەر منداڵانی پێشمەرگە و ئێزیدییەکان

لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی 2023، ڤیژن ئێجوکەیشن هەستا بە دابەشکردنی جەنتای قوتابخانە، کە کەلوپەل و پێداویستی خوێندنی تێدابوو، بۆ ئەوەی قوتابیان سوودی لێوەربگرن و بتوانن بە باشترین شێوە بەردەوامی بدەن بە خوێندنیان. جەنتاکان بەخشرانە منداڵانی پێشمەرگە قارەمانەکان کە لە پۆلەکانی یەکی بنەڕەتی تاوەکو 12ی ئامادەیی دەخوێنن.

زانیاری زیاتر بۆ
close
دروستکردنی کتێبخانەی ڤیژن لە زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر

بە کۆمەکی دارایی ڤیژن ئێجوکەیشن، کتێبخانەی ڤیژن لە زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر دروستکرا. تایبەتمەندی ئەو کتێبخانەیە ئەوەیە کە بە دیزاینێکی هاوچەرخ و ناوازە لەسەر رووبەری 2,650 مەتر چوارگۆشە دروستکراوە کە کەشێکی ئارام دەبەخشێتە قوتابیانی زانکۆ و سەرجەم زانستخوازان لە هەرێمی کوردستان.

زانیاری زیاتر بۆ
close
قوتابخانەی چیاکۆى بنەڕەتی كوڕان

بەروار: 27ی نیسانی 2023

سوودمەند: 370

close
باخچەی ساوایانی ئەوین

بەروار: 30ی نیسانی 2023

سوودمەند: 460

close
قوتابخانەی ئالمەوانی بنەڕەتی

بەروار: 4ی ئایاری 2023
.
سوودمەند: 369

close
قوتابخانەی دواناوەندی بلێ

بەروار: 17ی کانوونی دووەمی

سوودمەند: 317

close
قایمقامی قەزای هەڵەبجە

بەروار: 17ی کانوونی دووەمی 2023

سوودمەند: 47

close
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕۆشنبیری و لاوان – لقی هەڵەبجە

بەروار: 17ی کانوونی دووەمی

سوودمەند: 5,050

close
رێکخراوی ژیوای

بەروار: 17ی کانوونی دووەمی 2023

سوودمەند: 15

close
کۆمەڵگای پەروەردەی هاوچەرخی هەڵەبجە

بەروار: 17ی کانوونی دووەمی

سوودمەند: 554

close
قوتابخانەی ژیلوانی بنەڕەتی

بەروار: 12ی کانوونی دووەمی 2023

سوودمەند: 964

close
سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان – لقی هەڵەبجە

بەروار: 17ی کانوونی دووەمی 2023

کەسانی سوودمەند: 13

close
نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی وەسان لە قەزای چۆمان

لە 30ی کانوونی دووەمی 2023، ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا کاتێك سۆبای گەرمکردنەوەی یەكێك لە پۆلەکان گڕی گرت و بووە هۆی سووتانی بەشێکی زۆری قوتابخانەکە. دوای ئەو ڕووداوە نەخوازراوە، کۆمپانیان ڤیژن ئێجوکەیشن بڕیاریدا بە نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانە 6 پۆلییە کە لە ساڵی 1992 دامەزراوە و 30 قوتابی و 21 کارمەندی هەیە.

زانیاری زیاتر بۆ
close
نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی مامۆستا غاندی لە پیرمام

لە ساڵی 2022، ڤیژن ئێجوکەیشن دەستی بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی مامۆستا غاندی کرد کە قوتابخانەیەکی 12 پۆلیە و لە ساڵی 2007 دامەزراوە و دەکەوێتە شارۆچکەی پیرمام لە پارێزگای هەولێر.

زانیاری زیاتر بۆ
close
نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی فەڕەنسی دانیال میتران لە هەولێر

پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی فەڕەنسی دانیال میتران لە هەولێر لەلایەن کۆمپانیای ڤیژن ئێجوکەیشن بە مەبەستی بەهێزکردنی ژێرخانی قوتابخانەکە و باشترکردنی کەشی فێربوونی قوتابخانەکە بوو.

زانیاری زیاتر بۆ
close
نۆژەنکردنەوە قوتابخانەی نەسڕی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق

قوتابخانەی نەسری حکومی عێراقی لە ساڵی 2015 لە شاری هەولێر دامەزراوە کە خوێندن تێیدا بە زمانی عەرەبییە. ئامانج لە کردنەوەی ئەم قوتابخانەیە یارمەتیدانی قوتابییە ئاوارەکان بوو بۆ یارمەتیدانیان لە بەردەوامیدان بە خوێندنیان سەرەڕای هەبوونی ململانێ و شەڕ لە عێراق.

زانیاری زیاتر بۆ
close
نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی لاوانی بنەڕەتی لە هەولێر

ڤیژن ئێجوکەیشن قوتابخانەی لاوانی بنەڕەتی نۆژەنکردەوە بە ئامانجی ڕەخساندنی کەشێکی فێربوونی گونجاو بۆ زیاتر لە 700 قوتابی. بە نۆژەنکردنەوەی پۆلەکان و ژوورەکانی کارگێڕی و کتێبخانە و گۆڕەپانی یاری، قوتابخانەکەی بۆ دامەزراوەیەکی هاوچەرخ گۆڕی

زانیاری زیاتر بۆ
close
نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی قوتابخانەی مێوکێی هاوڕێی بنەڕەتی لە مێرگەسۆر

ڤیژن ئێجوکەیشن کۆمەکی دارایی دابینکرد بۆ فراوانکردنی قوتابخانەی بنەڕەتی مێوکێ کە دەکەوێتە گوندی مێوکێ لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر. ئەم پڕۆژەیە پێكهاتبوو لە نۆژەنکردنەوەی بەشێکی ژێرخانی قوتابخانەکە و دروستکردنی چوار پۆلی نوێ. هەروەها پرۆژەکە پێكهاتبوو لە دروستکردنی ژووری کارگێڕی و کتێبخانە و گۆڕەپانی بالە. ئەم پڕۆژەیە لە 28ی ئابی 2020 بە ئەنجام گەیەندرا.

زانیاری زیاتر بۆ
close
دروستکردنی قوتابخانەی بنەڕەتی هەڤندکا لە دەڤەری بارزان

ڤیژن ئێجوکەیشن بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ڕوانگە هەستان بە دروستکردنی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە گوندی هەڤندکا لە قەزای مێرگەسۆر سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

زانیاری زیاتر بۆ
close
دروستکردنی قوتابخانەی ئامادەیی وڵاتژێری لە دەڤەری بارزان

دروستکردن قوتابخانەی ولاژێری پڕۆژەیەکی هاوبەشی ڤیژن ئێجوکەیشن و ڕێکخراوی ڕوانگە بوو. لە ماوەی دروستکردنی قوتابخانەکە 80 کرێکار لەسەر پڕۆژەکە کاریان دەکرد بۆ دڵنیابوون لە بەرزی کوالتی بینای قوتابخانە. ئەم قوتابخانە هاوچەرخە لە 18 پۆل پێك دێت و توانای لە خۆگرنی قوتابیان هەیە لە پۆلەکانی 7ی بنەڕەتی تا 12ی ئامادەیی.

زانیاری زیاتر بۆ

پشتگیریکردنی
دەسپێشخەرییە ئەرێنییەکان

ڤیژن ئێجوکەیشن هاوکاری و پشتیوانی لەو پڕۆژە و دەستپێشخەرییانە دەکات کە لەگەڵ دیدگای کۆمپانیاکە بۆ دروستکردنی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە کۆمەڵگادا هاوبەش و هاوتەریبن.

پڕۆژەکان / تشرینی دووه‌م 8, 2023

نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی سۆلاڤی کچان لە سلێمانی

قوتابخانەی بنەڕەتی سۆلاڤ لە شاری سلێمانی لە ساڵی 1978 دامەزراوە و ساڵانە خزمەت بە زیاتر لە 580 قوتابی دەکات و 58 کارمەند و مامۆستا لەخۆدەگرێت. ڤیژن ئێجوکەیشن هەستا بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە 12 پۆلییەکە هاوشان لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی گۆڕەپانی یارییە وەرزشییەکان.

پڕۆژەکان / تشرینی دووه‌م 1, 2023

پڕۆژەی ڤیژن لە سۆران: هاوکاریکردنی 512 قوتابخانە

لە دەستپێشخەرییەکی بێوێنەدا، ڤیژن ئێجوکەیشن هەستا بە دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی بۆ 500 قوتابخانەی حکومی لە سنووری قەزای سۆران. ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەکی زۆر قەزا و ناحیە و گوند لەخۆ دەگرێت کە دەکەوێتە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر، لە نێوانیشیاندا، سەنتەری قەزای سۆران و ڕواندز و سیدەکان و چۆمان و مەزنێ و مێرگەسۆر.

بۆ خوارەوە