پڕۆژەی ڤیژن لە سۆران: هاوکاریکردنی 512 قوتابخانە

بەروار: 28ی تشرینی یەکەمی 2023

جۆری یارمەتی: دابینکردنی کەلوپەلی پێویست بۆ 512 قوتابخانە و باخچەی ساوایانی حکومی

سوودمەند: 73,500

دەربارەی پڕۆژە:

لە دەستپێشخەرییەکی بێوێنەدا، ڤیژن ئێجوکەیشن کەلوپەل و پێداویستی بۆ 512 قوتابخانە و باخچەی ساوایانی حکومی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین کرد. ئەم دەڤەرە ژمارەیەکی زۆر لە قەزا و ناحیە و گوند لەخۆ دەگرێت کە دەکەوێتە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر، لەمانەش، سەنتەری قەزای سۆران، ڕەواندوز، سیدەکان، چۆمان، خەلیفان و مێرگەسۆر.

پڕۆژەی ڤیژن بە شێوەیەکی فەرمی لە 28ی تشرینی یەکەمی 2023 بە ئامادەبوونی بەڕێوبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکان ڕاگەیەندرا و دەستکرا بە دابەشکردنی کەلوپەلەکان کە پێکهاتبوون لە سۆبای نەوت، تەختەسپی، کەلوپەلی وەرزشی، لاپتۆپ، داتاشۆ، دۆلابی ئاسن و یارییە پەروەردەییەکان. کەلوپەلەکان بە گوێرەی پێداویستی و داخوازی هەر یەك لەو 512 قوتابخانەیە دابەشکران و لە ماوەی یەك هەفتەدا کۆتایی بە پرۆسەکە هات.

خراپی دۆخی ئەم قوتابخانانە، هاندەربوو بۆ بڕیاردان لەسەر دەستنیشانکردنی ئەو دەڤەرە بە ئامانجی دابینکردنی ئەو پێداویستییە گرنگانە بۆ قوتابخانەکانیان. لەم هەنگاوەدا زیاتر لە 73,500 هاووڵاتی سوودمەند بوون، دابینکردنی ئەو کەلوپەلانە بۆ قوتابیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، یارمەتیدەریان دەبێت بۆ برەودان بە پڕۆسەی خوێندن و پەرەپێدان بە تواناکانیان.

هاوبەشکردن

بۆ خوارەوە