نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی سۆلاڤی کچان لە سلێمانی

بەروار: 27ی کانوونی دووەمی 2023

جۆری هاوکاری: نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە

سوودمەند: 638

دەربارەی پڕۆژە:

قوتابخانەی سۆلاڤی کچان لە شاری سلێمانی لە ساڵی 1978 دامەزراوە و ساڵانە خزمەت بە زیاتر لە 580 قوتابی دەکات و 58 کارمەند و مامۆستا لەخۆدەگرێت. ڤیژن ئێجوکەیشن ئەم قوتابخانە 12 پۆلییەی لەگەڵ  گۆڕەپانی یارییە وەرزشییەکانی نۆژەنکردەوە.

جگە لە نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی قوتابخانەکە، ڤیژن ئێجوکەیشن هەموو کەلوپەلە پێویستەکانی قوتابخانەی سۆلاڤی دابینکردووە کە سوودی بۆ قوتابیان و مامۆستایان دەبێت. کەلوپەلەکان پێکهاتوون لە تەختەسپی، دۆڵاب، ئامێرەکانی ساردکەرەوە و گەرمکەرەوە، فەرش، ئاگرکوژێنەوە، کەلوپەلی چارەسەری سەرەتایی و ئاو ساردکەرەوە. ئەم پڕۆژە گرنگە لە 27ی تشرینی یەکەمی 2023  ئەنجام درا، ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورە بوو بۆ قوتابخانەی سۆلاڤ ومامۆستا و قوتابیانی.

هاوبەشکردن

بۆ خوارەوە