هەواڵەکان

  • هەواڵەکان
هەواڵەکان / ئه‌یلول 27, 2024

ڤیژن ئێجوکەیشن پاڵپشتی پڕۆژەی توێژینەوەیەکی کرد و کۆنفڕانسێکی لە سیناتی فەرەنسا لە پاریس ڕێکخست

ئەمە یەکەمین کۆنفڕانسی ڤیژن ئێجوکەیشنە کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و دیپلۆماتکارانی پلە باڵا و کەسانی ئەکادیمی و شارەزایانی بواری مافەکانی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و فەرەنساوە بەشداریان تێدا کرد.

هەواڵەکان / ئه‌یلول 4, 2024

ڤیژن ئێجوکەیشن لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە خەڵاتی پێزانینی پێ بەخشرا

چوارشەممە، ٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤، ڤیژن ئێجوکەیشن خەڵاتی ڕێزلێنانی لەلایەن بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێ بەخشرا لەپای ئەو کار و پڕۆژانەی دامەزراوەکە کە لە سێکتەری پەروەردە و خوێندنی…

هەواڵەکان / ته‌مموز 23, 2024

گۆشەی ئیتاڵی لە کتێبخانەی ڤیژن لە زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر دەکرێتەوە

لە مەڕاسیمەکەدا، بڕوانامە بەخشرا بەو قوتابیانەی کە سەرکەوتووانە بەژداریان لە یەکەمین کۆرسی زمانی ئیتاڵی کردبوو لە گۆشەی ئیتاڵی، کە بۆ یەکەمین جارە لە هەرێمی کوردستان کۆرسێکی هاوشێوە بە زمانی ئیتاڵی ئەنجام بدرێت بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی دانتێ گلۆباڵ.

هەواڵەکان / حوزه‌یران 12, 2024

باڵیۆزی فەرەنسا سوپاسی ڤیژن ئێجوکەیشن دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابخانەی فەرەنسی

ڤیژن ئێجوکەیشن ساڵانە پاڵپشتی دارایی بۆ قوتابخانەی دانیال میترانی فەرەنسی دابیندەکات و هەروەها لە ساڵی 2022 قوتابخانەکەی نۆژەنکردۆتەوە لەگەڵ دروستکردنی تاقیگەیەکی زانستی بە تەواوی پێداویستییەکانیەوە، کە ئامانج لێی ڕەخساندنی ژینگەیەکی سەردەمییانە و نێودەوڵەتی پەروەردە و فێرکردنە بۆ فێرخوازان.

هەواڵەکان / حوزه‌یران 5, 2024

ڤیژن ئێجوکەیشن پەرتووکی “نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی” بڵاودەکاتەوە

لە بەرواری 5ی 6ی 2024، مەراسیمی ناساندنی پەرتووکی “نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی” لە هەولێر بەڕێوەچوو. ئەم پەرتووکە لەلایەن پڕۆفیسۆر د. بەختیار سەجادییەوە نوسراوە و ڤیژن ئێجوکەیشن پاڵپشتی تەواوی پڕۆژەکەی کردووە.

هەواڵەکان / ئایار 11, 2024

باڵەخانەی سێ قوتابخانەی حکومی لە قەڵادزێ لە لایەن ڤیژن ئێجوکەیشنەوە نۆژەندەکرێتەوە

ڕۆژی شەممە، 11ی ئایاری 2024، مەراسیمی بەفەرمی کردنەوەی باڵەخانەی قوتابخانەکانی پێشەنگ و بروسک و ئازادی دوای نۆژەنکردنەوەی لەلایەن ڤیژن ئێجوکەیشن لە قەڵادزێ بەڕێوەچوو.

هەواڵەکان / نیسان 29, 2024

ڤیژن ئێجوکەیشن قوتابخانەی سۆلاڤ و خاتوو زینی حکومی لە سلێمانی نۆژەندەکاتەوە

دوای نۆژەنکردنەوەی هەردوو قوتابخانەی ئامادەیی سۆلاڤی کچان و قوتابخانەی خاتوو زینی بنەڕەتی بە تەواوی پێداویستییەکانییەوە، ڤیژن ئێجوکەیشن لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە فەرمی قوتابخانەکانی بە رووی قوتابیاندا کردەوە.

هەواڵەکان / نیسان 22, 2024

ڤیژن ئێجوکەیشن بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی حکومی لە رانیە دادەنێت

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی 2024، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین، ڤیژن ئێجوکەیشن بەردی بناغەی قوتابخانەی (دیدگا)ی 18 پۆلی لە شاری رانیەی دەروازەی راپەڕین دانا.

هەواڵەکان / نیسان 20, 2024

ڤیژن ئێجوکەیشن لەگەڵ قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ساڵی 2022-2023 کۆدەبێتەوە

لە نیوەڕۆ خوانێکدا، بە ئامادەبوونی قوتابیەکان و خانەوادەکانیان، تیمی ڤیژن ئێجوکەیشن لە نزیکەوە گوێی لە راو سەرنجی قوتابیان گرت بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی خوێندنیان و پاڵپشتیکردنی بەردەوامیان لە قۆناغەکانی داهاتوودا.

هەواڵەکان / ئازار 25, 2024

ڤیژن ئێجوکەیشن کورسی ناو پۆل بۆ سێ قوتابخانەی حکومی لە چۆمان دابین دەکات

رۆژی دووشەممە، 25ی ئاداری 2024، ڤیژن ئێجوکەیشن (Vision Education) لە دەستپێشخەرییەکی خێرخوازیدا، هەستا بە دابینکردنی (100) کورسی (رحلە) مۆدێرن بۆ سێ قوتابخانەی حکومی لە قەزای چۆمان کە دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

هەواڵەکان / تشرینی یه‌كه‌م 28, 2023

ڤیژن ئێجوکەیشن پڕۆژەی هاوکاریکردنی 512 قوتابخانە لە سۆران ڕادەگەیەنێت

ڕۆژی شەممە، 28ی تشرینی یەکەمی 2023، ڤیژن ئێجوکەیشن لە دەستپێشخەرییەکی ناوازەدا، پڕۆژەی (ڤیژن)ی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاگەیاند کە دابینکردنی پێداویستییەکانی 512 قوتابخانەو باخچەی ساوایانی حکومییە لە سنووری ئەو ئیدارە سەربەخۆیەدا.

هەواڵەکان / ئه‌یلول 20, 2023

ڤیژن ئێجوکەیشن بە فەرمی کتێبخانەی ڤیژن لە زانکۆی کاسۆلیکی هەولێر دەکاتەوە

ڕۆژی چوارشەممە، 20ی ئەیلولی 2023، ڤیژن ئێجوکەیشن لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا بە ئامادەبووانی چەندین بەرپرسی باڵای ناوخۆ و ئاینی و ئیداری و ئەکادیمی و دیبلۆماسی، کتێبخانەی گشتی ڤیژن لە زانکۆی کاسۆلیکی هەولێر (Vision Library – CUE) کردەوە.

هەواڵەکان / كانونی یه‌كه‌م 29, 2021

یادکردنەوەی سەری ساڵی نوێ لەگەڵ منداڵانی خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێر

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ ڤیژن ئێجوکەیشن چاڵاکی و بۆنەیەکی تایبەتی بۆ شەوی سەری ساڵی نوێ بۆ کۆمەڵێك گەنج و مندەڵانی خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێر ڕێکخست. ئاهەنگ و مەراسیمەکە بە خۆشحاڵی و تۆمارکردنی یادەوەرەی خۆش بۆ منداڵەکان و خۆبەخشەکان کۆتایی هات

هەواڵەکان / كانونی یه‌كه‌م 16, 2021

ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کوردستان – هەولێر

دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆڕۆنا نەتوانرا ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیان ڕێکبخرێت، ڤیژن ئیجوکێشن دەستپێشخەربوو لە ئەنجامدانی ئاهەنگێکی خۆش و نایاب بۆ دەرچووانی زانکۆی کوردستان-هەولێر بۆ ساڵەکانی 2020 و 2021 کە لە 500 قوتابی پێکهاتبوون.

بۆ خوارەوە