ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کوردستان – هەولێر


دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا نەتوانرا ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیان ڕێکبخرێت، ڤیژن ئێجوکەیشن دەستپێشخەربوو لە ئەنجامدانی ئاهەنگێکی ناوازە بۆ دەرچووانی زانکۆی کوردستان – هەولێر بۆ ساڵەکانی 2020 و 2021 کە لە زیاتر لە 500 قوتابی پێکهاتبوون.

لە ئاهەنگەکەدا کە ڕۆژی 16ی کانونی یەکەمی 2021 بەڕێوەچوو، سەرۆکی زانکۆی کوردستان – هەولێر، ڕێزدار “ادریس نێچیرڤان بارزانی” ئامادەی بۆنەکە بوو، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی دەرچووان کرد بەبۆنەی تەواوکردنی پڕۆسەی خوێندنیان بە سەرکوتوویی و هیوای دەسکەوتی زیاتری بۆ خواستن لە قۆناغەکانی داهاتوویاندا.

پێشکەشکردنی گۆرانی لەلایەن گۆرانیبێژان ئەلەند حازم و چۆپی فەتاح و ئاریاس ژاڤان ئاهەنگەکەی زیاتر ڕازاندەوە و بەشداربووانیش کاتێکی ناوازە و لەبیرنەکراویان لەگەڵ یەکتر بەسەر برد. زانکۆی کوردستان – هەولێر لە ساڵی 2006 لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دامەزراوە و هەمیشە بەوە ناسراوە کە خوێندنێکی ئاست بەرز پێشکەشی قوتابیانی دەکات و قوتابیانی لە چەندین سێکتەری گرنگ و جیاجیای هەرێم دادەمەزرێن. زانکۆی کوردستان – هەولێر یەکێکە لەو دامەزراوانەی کە لە لایەن ڤیژن ئێجوکەیشنەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت.

بۆ خوارەوە