وەرچەرخانێك بۆ گۆڕانکاری

کۆمپانیای ڤیژن ئێجوکەیشن کە لە ساڵی 2018 لە هەولێر دامەزراوە، خاوەنداریەتی و پاڵپشتی دامەزراوە پێشکەوتووەکانی کەرتی پەروەردە دەکات لە هەرێمی کوردستان و عێراق. قوتابخانە و زانکۆ تایبەتەکانمان کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی توانای قوتابیان و هەموو ئەو قازانجانەی کە دەستیان دەکەوێت تەرخاندەکرێتەوە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی پەروەردەی گشتی. دامەزراوەکانمان باوەڕی پتەویان بە هێزی پەروەردە هەیە لە خوڵقاندنی گۆڕانکاری ئەرێنی لە وڵاتدا.

پێشەنگ لە سێکتەری پەروەردە پێشەنگ لە سێکتەری پەروەردە پێشەنگ لە سێکتەری پەروەردە پێشەنگ لە سێکتەری پەروەردە

پێشەنگ لە سێکتەری پەروەردە پێشەنگ لە سێکتەری پەروەردە پێشەنگ لە سێکتەری پەروەردە پێشەنگ لە سێکتەری پەروەردە

دامەزراوەکانمان پێشەنگن لە پەیڕەوکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان. بە کردنەوەی یەکەمین زانکۆی تایبەت و یەکەمین قوتابخانەی نێودەوڵەتی، دامەزراوەکانمان بەردی بناغەی کەرتی تایبەتیان لە سێکتەری پەروەردەدا دانا. پێشکەشکردنی خوێندنێکی ئاست بەرز تەنیا مایەی شانازی نییە بۆ ڤیژن ئێجوکەیشن، بەڵکو بنەمایەکی ڕێنیشاندەرە بۆ بنیاتنانی داهاتوو.

دەسکەوتەکانمان

  • 6.2 هەزار

    قوتابی

  • 12.4 هەزار

    قوتابی دەرچوو

  • 13

    دامەزراوە

  • 110.8 هەزار

    سوودمەند

  • زیاتر لە 950

    کارمەند

دامەزراوەکانی
ڤیژن ئێجوکەیشن

دامەزراوەکانی ڤیژن ئێجوکەیشن لەسەر ئەو بنەما پتەوە بنیاتنراون کە پەروەردە و فێرکردن دەبنە هۆی بەدیهێنانی گۆڕانکاریی ئەرێنی نەك تەنها لە ژیانی تاکەکان، بەڵکو لەسەر ئاستی کۆمەڵگا بە شێوەیەکی گشتی.

بەیەکەوە کاردەکەین بۆ پەرەپێدان بە تواناکانی قوتابیان لە ڕێگای زانست و زانیاری و ئەو بەهایانەی کە ژیانی قوتابیان بەرەو پێش دەبەن و دەبنە هۆی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتووتر و ڕۆشنبیرتر.

ئێمە خاوەندارێتی و پاڵپشتی دیارترین دامەزراوە پەروەردەییەکان دەکەین لە هەرێمی کوردستان
دامەزراوە پێشەنگەکانمان
ئەو دامەزراوانەی کە پاڵپشتی داراییمان کردوون

گەشەسەندنی بەردەوام

کار و پڕۆژەکانمان تەنها قوتابخانە و زانکۆکانی ڤیژن ئێجوکەیشن ناگرێتەوە، بەڵکو کار دەکەین بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و دامەزراوە حکومیەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان. هەروەها لە ڕێگای دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی پەروەردەیی و پشتگیریی دارایی بۆ ئەو قوتابی و مامۆستایانەی پێویستییان بە پاڵپشتی هەیە، ژینگەیەکی لەبار دەڕەخسێنین بۆ سەرکەوتنیان لە پڕۆسەی خوێندن و پەروەردە.

بڕوانە پڕۆژەکانمان
بۆ خوارەوە