دروستکردنی قوتابخانەی ئامادەیی وڵاتژێری لە دەڤەری بارزان

بەروار: ئەیلولی 2020

جۆری یارمەتی: دروستکردنی قوتابخانەیەکی ئامادەیی حکومی

سوودمەند: 290

دەربارەی پڕۆژە:

دروستکردنی قوتابخانەی وڵاتژێری پڕۆژەیەکی هاوبەشی ڤیژن ئێجوکەیشن و دەزگای ڕوانگە بوو. ئەم قوتابخانە هاوچەرخە لە 18 پۆل پێکدێت و توانای لەخۆگرتنی قوتابیانی پۆلی 7ی دواناوەندی تا 12ی ئامادەیی هەیە. قوتابخانەکە تاقیگەی بایۆلۆجی و فیزیا و کۆمپیۆتەر لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی کەش و ئەزموونێکی فێربوونی لەبار بۆ قوتابیان بڕەخسێنێت.

هاوشان لەگەڵ گرنگیدان بە لایەنی ئەکادیمی و گەشەپێدانی ئاستی زانستی قوتابیان، قوتابخانەکە بواری پەرەپێدانی تواناکانی دیکە بۆ قوتابیان دابین دەکات. قوتابخانەی وڵاتژێری گرنگی دەدات بە گۆڕەپانی یارییە وەرزشییەکان، لەوانە یاری باسکە؛ ئەم پڕۆژەیە کە لە 22ی ئەیلولی 2020 تەواو بووە، بەڵگەیە لەسەر پابەندیی ڤیژن ئێجوکەیشن بە دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار و گونجاو بۆ فێرخوازانی دەڤەرەکە.

هاوبەشکردن

بۆ خوارەوە