دروستکردنی کتێبخانەی ڤیژن لە زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر

بەروار: 1ی ئاب 2022

جۆری یارمەتی: دروستکردنی کتێبخانە

سوودمەند: گشت خوێنەران

دەربارەی پڕۆژە:

بە یارمەتیی دارایی ڤیژن ئێجوکەیشن، کتێبخانەی ڤیژن لە زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر ساڵی 2022 دروست کرا. تایبەتمەندیی ئەم کتێبخانەیە ئەوەیە کە بە دیزاینێکی هاوچەرخ و ناوازە لەسەر ڕووبەری 2,650 مەتر چوارگۆشە دروستکراوە کە کەشێکی ئارام بۆ قوتابیانی زانکۆ و سەرجەم زانستخوازان و خوێنەران لە هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت.

لەگەڵ ئەوەی کتێبخانەکە توانای لەخۆگرتنی نزیکەی 20,000 کتێبی هەیە، سەرچاوە ئەلیکترۆنییەکانیش بەشێکی گرنگی کتێبخانەکە پێكدێنن. کەتەلۆگی کتێبخانەکە لە بابەتە جیاجیاکانی زانستەکان، بیرکاری و زانستە کۆمەڵایەتییەکان بە زمانە جۆراوجۆرەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، کوردی، ئاشووری، فارسی، ئیتاڵی، فەڕەنسی، لاتینی، سویدی، هۆڵەندی، ئەڵمانی، کۆری و ژاپۆنی بۆ فێرخوازان دەستەبەر کراوە. کتێبخانەی ڤیژن  چرایەکی گەشی فێرخوازییە و دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی خوێندن بۆ خوێنەران. پڕۆژەکە لە 1ی ئابی 2022 کۆتایی هات و لە 23ی ئەیلولی 2023 بە فەرمی دەرگاکانی بۆ خوێنەران کردەوە، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگی ئەکادیمی و کولتوورییە بۆ هەولێر.

هاوبەشکردن

بۆ خوارەوە