دابەشکردنی زیاتر لە 11,000 جانتاو پێداویستی خوێندن بەسەر منداڵانی پێشمەرگە و ئێزیدییەکان

بەروار: 27ی کانوونی دووەم 2023

جۆری یارمەتی: دابەشکردنی جانتای قوتابخانە لەگەڵ پێداویستییەکانی خوێندن

سوودمەند: 11,000

:دەربارەی پڕۆژە

لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی 2023دا، ڤیژن ئێجوکەیشن هەستا بە دابەشکردنی جانتای قوتابخانە بەسەر منداڵانی پێشمەرگە و ئاوارە ئێزدییەکاندا، کە کەلوپەل و پێداویستی جۆراوجۆری خوێندنیان لەخۆگرتبوو. ئەمەش بە مەبەستی هاندان و پاڵپشتیکردنی قوتابیان بوو تا بتوانن بە باشترین شێوە لە پڕۆسەی خوێندنیان بەردەوام بن. سوودمەندبووان بریتیبوون لە قوتابیانی پۆلی 1ی بنەڕەتی تا 12ی ئامادەیی.

کۆی گشتی ئەو جانتایەنەی دابەشکران بەسەر منداڵانی پێشمەرگە  9,000 دانە بوون بۆ هاوکاریکردنی ئەو قارەمانانەی لەپێناو پاراستنی کوردستان و کوردستانیاندا ژیانی خۆیان خستۆتە مەترسییەوە. هاوکات دابەشکردنی 2,000 جانتای دیکە بەسەر منداڵانی ئێزدیی نێو کامپەکان. ئەم دەستپێشخەرییە بەڵگەیە لەسەر پابەندیی ئێمە لە پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە و گرنگیدان بە خۆشگوزەرانیی ڕۆڵەکانی کوردستان بە تایبەتی ئەوانەی لە بەردەوامیدان بە پڕۆسەی خوێندنیان ڕووبەڕووی بەربەست دەبنەوە.

هاوبەشکردن

بۆ خوارەوە