یادکردنەوەی سەری ساڵی نوێ لەگەڵ منداڵانی خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێر


ڕۆژی چوارشەممە، 29ی کانونی یەکەمی 2021، ڤیژن ئێجوکەیشن بۆنەیەکی تایبەتی سەری ساڵی نوێی بۆ کۆمەڵێك گەنج و منداڵانی خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێر ڕێکخست. خۆبەخشان لە زانکۆی کوردستان – هەولێر و قوتابخانەی نێودەوڵەتیی شوەیفات -‌‌ هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ ڤیژن ئێجوکەیشن چالاکییەکی قەشەنگیان ئەنجامدا.

لە ڕۆژانی پێش ئەنجامدانی ئاهەنگەکە، سەرجەم منداڵان بانگهێشتنامەیان پێگەیشت و جلی سەری ساڵیان بە دیاری وەرگرت. بە گۆرانی و مۆسیقا و هەڵپەڕکێ، منداڵەکان کاتێکی خۆشیان بەسەربرد. بە یارمەتیی بەشداربووان، بابەنوێل دەستی بە دابەشکردنی دیاری و یاری بەسەر ئامادەبوواندا کرد. دوای ماوەیەك لە بەسەربردنی کاتی خۆش، منداڵەکان سەرسام بوون بە نمایشی یارییە ئاگرینەکان.

ئاهەنگ و مەراسیمەکە بە خۆشحاڵی و یادەوەریی خۆش بۆ منداڵ و خۆبەخشان کۆتایی هات. تیمی ڤیژن ئێجوکەیشن بە شانازییەوە و بە مەبەستی دڵخۆشکردنی منداڵەکان، ئاهەنگی سەری ساڵ لەگەڵ خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێر ئەنجامدا.

بۆ خوارەوە