کۆنفڕانسی ڕۆژی جیهانی زەوی بە سپۆنسەری ڤیژن ئێجوکەیشن بەڕێوەچوو


ڕۆژی پێنجشەممە، 19ی مایسی 2022، کۆنفڕانسی ڕۆژی جیهانیی زەوی لە لایەن سەنتەری لێکۆلینەوە ژینگەییەکانی زانکۆی کوردستان – هەولێر بەڕێوەچوو. لەم کۆنفرانسە کە لەلایەن ڤیژن ئێجوکەیشنەوە سپۆنسەر کرابوو، بەشداربووان جەختیان لەسەر پێکەوە کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا کردەوە.

ئامانجی سەرەکی ئەنجامدانی ئەو کۆنفرانسە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی بوو لەگەڵ تیشكخستنە سەر ستراتیژییەکانی نەهێشتن و کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی پیسبوونی ژینگە. سەنتەری لێکۆلینەوەی ژینگەیی دوو پانێلی گرنگی ڕێکخستبوو لەژێر ناونیشانی “وەبەرهێنان لە هەسارەکەمان: ئالنگارییە ژینگەییەکان لە هەرێمی کوردستان” و “وزەی بەردەوام: سیاسەتەکان و چالاکوانیی و کەرتی تایبەت”.

بەرپرسانی حکومی، دیبلۆماتکاران، کەسانی ئەکادیمی، قوتابیان و چالاکوانانی ژینگەیی لەم چالاکییەدا بەشداربوون بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئالنگارییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و چارەسەرە پێشنیازکراوەکان بۆ بەرانگاربوونەوەی گەرمبوونی زەوی و چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان لە هەرێمی کوردستاندا.

بۆ خوارەوە