بە سپۆنسەری ڤیژن ئێجوکەیشن، فیلمی سینمایی ئەزموون لە هەولێر نمایش دەکرێت


ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی ئابی 2022، فیلمی سینمایی کوردی “ئەزموون” بە سپۆنسەری ڤیژن ئێجوکەیشن لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان نمایشکرا. نمایشەکە بە ئامادەبوونی دیبلۆماتکاران، بەرپرسانی حکومی، قوتابیان و هونەرمەندان لە ئیمپایەر سینەمای هەولێر بەڕێوەچوو.

دەرهێنەری فیلمەکە بەڕێز “شەوکەت ئەمین کۆرکی” باسی لە گرنگیی فیلم و ڕاگەیاندن و پەروەردە کرد بۆ کۆمەڵگا، هەروەها تیشکی خستە سەر کێشە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان کە بەشێکی لە فیلمەکەدا باسیان لێوە کراوە.

ئەم فیلمە بە هاوبەشی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئەڵمانیا بەرهەم هێنراوە. فیلمی ئەزموون لە زیاتر لە 40 فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ڕۆشنبیری و هونەری لە جیهاندا نیشاندراوە. بە سپۆنسەرکردنی نمایشی فیلمەکە لە شاری هەولێر، ڤیژن ئێجوکەیشن دەیەوێت لە ڕێگەی هونەرەوە کۆمەڵگا بە کولتوور، مێژوو و شووناسی تایبەتی کوردی ئاشنا بکات. هونەر ڕۆلێکی گرنگی هەیە لە ئاشناکردنی کۆمەڵگا بە کولتوور، مێژوو، ناسنامەکەمان و پەروەردە بە گشتی.

بۆ خوارەوە