نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی قوتابخانەی مێوکێی هاوڕێی بنەڕەتی لە مێرگەسۆر

بەروار: 28ی ئابی 2022

جۆری یارمەتی: فراوان کردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە

سوودمەند: 107

دەربارەی پڕۆژە:

ڤیژن ئێجوکەیشن یارمەتی دارایی بۆ نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی قوتابخانەی مێوکێی هاوڕێی بنەڕەتی تێکەڵاو دابینکرد کە دەکەوێتە گوندی مێوکێ لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. ئەم پڕۆژەیە پێكهاتبوو لە نۆژەنکردنەوەی بەشێکی ژێرخانی قوتابخانەکە و دروستکردنی چوار پۆلی نوێ، لەگەڵ دروستکردنی ژووری کارگێڕی و کتێبخانە و گۆڕەپانی بالە. ئەم پڕۆژەیە لە 28ی ئابی 2020 بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام گەیەندرا.

هاوبەشکردن

بۆ خوارەوە