نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی وەسان لە قەزای چۆمان

بەروار: شوباتی 2023

جۆری یارمەتی: نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە

سوودمەند: 51

دەربارەی پڕۆژە:

لە 30ی کانوونی دووەمی 2023، ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا کاتێك سۆبای نەوتی یەكێك لە پۆلەکانی قوتابخانەی بنەڕەتیی وەسان لە گوندی وەسان، کە دەکەوێتە قەزای چۆمان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گڕی گرت و بووە هۆی سووتانی بەشێکی زۆری قوتابخانەکە. دوای ئەو ڕووداوە نەخوازراوە، کۆمپانیای ڤیژن ئێجوکەیشن ئەرکی نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانە 6 پۆلییەی گرتە ئەستۆ کە ساڵی 1992 دامەزراوە و 30 قوتابی و 21 ستافی هەیە.

ڤیژن ئێجوکەیشن تەواوی پشتیوانیی دارایی بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی وەسان و چاککردنی بینای قوتابخانە کە دابین کرد بە هۆی ئاگرەکەوە زیانی بەرکەوتبوو. پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەکە پێكهاتبوو لە چاککردنەوەی پۆلەکان و گۆڕینی ئەو کەلوپەلانەی بەهۆی ئاگرەکەوە لەناوچووبوون. توانرا پڕۆژەکە لە ماوەیەکی کورت و بە خێرایی بە ئەنجام بگەیەنرێت و نۆژەنکردنەوەکە لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی 2023 کۆتایی هات، بە ئامانجی دوانەکەوتنی قوتابیان لە وانەکانیان و بە خێرایی گەڕانەوەیان پۆلەکانیان و درێژەدان بە پڕۆسەی خوێندنیان.

هاوبەشکردن

بۆ خوارەوە