نۆژەنکردنەوە قوتابخانەی نەسڕی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق

بەروار: ئەیلولی 2023

جۆری یارمەتی: نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە

سوودمەند: 1,600

دەربارەی پڕۆژە:

قوتابخانەی نەسری حکومی سەر بە وەزارەتی پەورەردەی عێراق لە ساڵی 2015 لە شاری هەولێر دامەزراوە کە خوێندن تێیدا بە زمانی عەرەبییە. ئامانج لە کردنەوەی ئەم قوتابخانەیە یارمەتیدانی قوتابییە ئاوارەکان بوو بۆ بەردەوامیدان بە خوێندنیان سەرەڕای هەبوونی ململانێ و شەڕ لە ناوچەکانی دیکەی عێراقدا.

پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی نەسر بریتیبوو لە نۆژەنکردنەوەی پۆلەکان و ژوورەکانی کارگێڕی و کتێبخانە و گۆڕەپانی یاری بۆ ئەوەی ژینگەیەکی گونجاو بۆ پڕۆسەی خوێندن بۆ قوتابیان و مامۆستایان بڕەخسێت. پڕۆژەکە لە ئەیلولی 2022 بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام گەیەندرا، بەمەش توانرا ژێرخانێکی گونجاوی خوێندن و فێربوون لە قوتابخانەی نەسڕی حکومی بۆ قوتابیان فەراهەم بکرێت.

هاوبەشکردن

بۆ خوارەوە