نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی مامۆستا غاندی لە پیرمام

بەروار: 1ی شوباتی 2023

جۆری یارمەتی: نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە

سوودمەند: 1,100

دەربارەی پڕۆژە:

لە ساڵی 2022دا ڤیژن ئێجوکەیشن دەستی بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی مامۆستا غاندی کرد کە قوتابخانەیەکی 12 پۆلییە و ساڵی 2007 دامەزراوە و دەکەوێتە ناحیەی پیرمام لە پارێزگای هەولێر. ئەم نۆژەنکردنەوەیە چەندین لایەنی بنەڕەتی لەخۆگرتبوو، لەوانە کۆنکرێتکردنی گۆڕەپانی قوتابخانە، گۆڕینی دەرگاکان، دانانی داتاشۆ لە پۆلەکاندا، نۆژەنکردنەوەی یاریگای بالە و دابینکردنی پێداویستی و ژوورێکی تەندروستی بۆ قوتابخانە.

ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە بریتی بوو لە چارەسەرکردن و ئەنجامدانی نۆژەنکردنەوەی پێویستی باڵەخانەی قوتابخانەکە، لەگەڵ ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ 1,050 قوتابی و 50 ستافی قوتابخانەکە. ئەم نۆژەنکردنەوە بەرفراوانە لە شوباتی 2022 بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هێنرا.

هاوبەشکردن

بۆ خوارەوە