دروستکردنی قوتابخانەی بنەڕەتی هەڤندکا لە دەڤەری بارزان

بەروار: 1ی شوباتی 2021

جۆری یارمەتی: دروستکردنی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی حکومی

سوودمەند: 95

دەربارەی پڕۆژە:

ڤیژن ئێجوکەیشن بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای ڕوانگە  قوتابخانەیەکی بنەڕەتیی حکومیییان لە گوندی هەڤندکا لە قەزای مێرگەسۆر کە سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، دروست کرد.

قوتابخانەکە کە لە شەش پۆل پێكدێت و قوتابیانی پۆلی 1 تا پۆلی 6 دەتوانن تێیدا بخوێنن، بە شێوازێك دروستکراوە کە کەشێکی گونجاو و ئارام ببەخشێتە قوتابیان و مامۆستایان. قوتابخانەکە لەسەر ڕووبەری 1,620 مەتر چوارگۆشە دروستکراوە و لە ژووری بەڕێوبەر و 2 ژووری مامۆستایان و هۆڵی وەرزش و گۆڕەپانی یاری بالە پێكدێت. هەروەها قوتابخانەکە 2 ژووری نوێژکردن، کافیتریا، کۆگا و هۆڵێكی بۆ قوتابیانی تێیدا دروستکراوە. پڕۆژەکە لە کانوونی دووەمی 2021 تەواوبووە و لە مایسی 2021دا قوتابخانەکە بە فەرمی ڕادەستی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە.

هاوبەشکردن

بۆ خوارەوە