نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی فەڕەنسی دانیال میتران لە هەولێر

بەروار: ئەیلولی 2022

جۆری یارمەتی: نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە

سوودمەند: 183

دەربارەی پڕۆژە:

قوتابخانەی فەڕەنسیی دانیال میتران لە هەولێرلە ساڵی 2022دا لە لایەن ڤیژن ئێجوکەیشنەوە نۆژەنکراوەتەوە. ئەم دامەزراوە پەروەردەییە گرنگە کە لە ساڵی 2009 لە هەولێر دامەزراوە، سەر بە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسایە و بە فەرمی لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتەوە متمانەی پێدراوە.

نۆژەنکردنەوەکە بەشەکانی ناوەوە و دەرەوەی قوتابخانەکەی لە خۆگرتووە؛ لە بەشەکانی دەرەوە ڕووی پێشەوەی باڵەخانەکە نۆژەنکراوەتەوە و گۆڕەپانی وەرزشی دەستکاری کراوە و بە مادەی تارتان بۆ پاراستنی قوتابیان لە کاتی یاریکردن و بەربوونەوە ڕووپۆش کراوە، لەگەڵ داپۆشینی گۆڕەپانەکە بە مەبەستی پاراستنی قوتابیان لە تیشکی بەهێزی خۆر. جگە لەمانە، هەر لە چوارچێوەی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکەدا، ڤیژن ئێجوکەیشن تاقیگەیەکی زانستی بۆ قوتابخانەکە بە سەرجەم ئامێر و پێداویستییەکانییەوە دروست کردووە تا قوتابیان بتوانن زیاتر پەرە بە خوێندنی خۆیان بدەن و سوودی لێوەربگرن.

نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکە لە ناوەڕاستی ئەیلولی 2022 بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و ئەم پڕۆژەیەش نیشاندەری پابەندیی ئێمەیە بە پەرەپێدان بە ژێرخانی پەروەردەیی قوتابخانەی فەڕەنسی لە هەولێر بۆ زیاتر خزمەتکردنی قوتابیان لە هەرێمی کوردستان.

هاوبەشکردن

بۆ خوارەوە