
ڤیژن ئێجوکەیشن بەستنی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی خۆی لە ڤییەنا، نەمسا ڕادەگەیەنێت لەسەر پلانسازی شار، بەردەوامیی ژینگەیی و تەکنەلۆژیای زیرەک، جەختکردن لەسەر ڕۆڵی پەروەردە لە داهاتوی شارەکان و بەردەوامی ژینگەیی.
پوختەی بۆنەکە
ڤیژن ئێجوکەیشن بەستنی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی خۆی ڕادەگەیەنێت لەسەر پلانسازی شار، بەردەوامی ژینگەیی و تەکنەلۆژیای زیرەک لەژێر ناونیشانی “شارەکان و هەرێمەکانی سبەینێ: پلاندانانی هاوبەش لە ڕێگەی پەروەردەوە.” کۆنفرانسەکە کە بریارە لە بەرواری ٢٣–٢٥ ی ئازاری ٢٠٢٦ بەڕێوە بچێت، کۆنفرانسەکە لە کاتێکدا دێت کە ئاڵەنگارییەکانی بەردەم شار و هەرێمەکان لە رووی گۆڕانی کەشووهەوا و کۆچ تا گۆڕانکاری دیجیتاڵی و نایەکسانی کۆمەڵایەتی خێراتر دەبن، و جەخت لەوە دەکاتەوە کە پەروەردە بناغەی فەراهەمکردنی چارەسەرە بەردەوامەکانە. ڕاگەیاندنی ئەم بۆنە گرنگە دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن (MoU) لە نێوان ڤیژن ئێجوکەیشن و REAL CORP دێت، هاوبەشییەک کە پابەندبوونمان لە بەرەوپێشبردنی زانیاری، داهێنان، و گەشەکردنی فرەچەشنی شار پشتراستدەکاتەوە. REAL CORP ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە کە لە ساڵی ١٩٩٦ەوە هەموو ساڵێک کۆنفرانسی شارە زیرەکەکان، گەشەکردنی شار، و پلاندانانی روبەرەکان ڕێکدەخات و ئێستا لە ٣١ـەمین وەرزی خۆیدایە، ڤیژن ئێجوکەیشن هەڵدەسێت بە ڕێکخستنی ئەم کۆنفرانسە لەگەڵ هاوبەشێک کە بە سێ دەیە ئەزموونەوە زانیاری، دەستڕاگەیشتنی فراوان، و ناوبانگ فەراهەم دەکات بۆ کۆنفرانسەکە.
مژارەکانی کۆنفرانسەکە پێکدێت لە بابەتی گرنگ و داهاتوویانە لەناویاندا خانووبەرەی نرخ گونجاو وەک ئاڵەنگارییەکی جیهانی، پەیوەندی نێوان ناسنامە و داهاتوو، و بەڕێوەبردنی ئاو وەک کلیلێک بۆ بنیاتنانی داهاتوو، کە لە هەموو پێوەرەکانی ناوچەکان لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکرێت، لە ئاستی گوند و شار تا ڕەهەندەکانی هەرێمی، نیشتیمانی، و نێودەوڵەتی. بە بانگهێشتکردنی مامۆستایان، توێژەران، پلانسازانی شار، دیپلۆماتەکاران، بەرپرسە حکومیەکان، و کەسایەتییە کۆمەڵایەتیەکان، بۆنەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن هاوبەشیکردنی زانیاری، بنیاتنانی تواناکان، پەروەردەی هاوچەرخ دەتوانن پلاندانانی گشتگیر و دیدگادار بۆ داهاتووی گۆڕینی شار و ناوچەکان بخەنەڕێ.
مانفرێد شرێنک – سەرۆکی CORP
” ئەم هاوبەشییە ئاسۆکانی ئێمە لە ڕووی پیشەیی و جوگرافیاییەوە فراوان دەکات. پەروەردە کۆڵەکەیەکی ناوەندییە بۆ گۆرانگاری بەردەوام، و پێکەوە لەگەڵ ڤیژن ئێجوکەیشن دەتوانین بە گڕوتینێکی نوێوە کاربکەین”
مانفرێد شرێنک، سەرۆکی CORP، پێی وايە کە هاوپەیمانییەکە ڕەنگدانەوەی ئەرکی هاوبەشی هەردوو دامەزراوەکەیە بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی لە سەرانسەری هەرێمەکان و بنەماکاندا، و بەهێزکردنی پلاندانەران، پەروەردەکاران و لایەنە پەیوەندیدارە شارستانییەکان بە ئامراز و زانیاری بۆ بەرێوەبردنی بەردەوامیی شارەکان لە داهاتوودا.
“پڕۆفیسۆر د. دانا مەولوود – بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڤیژن ئێجوکەیشن“
“ئەرکی ئێمە بنیاتنانی پردی پەیوەندییە لە ڕێگەی پەروەردەوە،” پڕۆفیسۆر د. دانا مەولوود، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڤیژن ئێجوکەیشن ووتی. “هاوبەشییەکەمان لەگەڵ CORP توانای ئەوەمان دەداتێ کە ئەو پردانە ڕاستەوخۆ بە گەشەکردنی شاری و هەرێمی بەستێنینەوە و بەمەش گۆڕانی ڕاستەقینە بخولقێنین. پەروەردە تاکەکان و دامەزراوەکان بە دیدگا، لێهاتووی، و تێگەیشتنی هاوبەش پرزانیاری دەکات کە پێویستە بۆ وەڵامدانەوەی ئاڵەنگارییەکانی بەردەم شارەکانی ئەمڕۆ، ئەم کۆنفرانسە سەکۆیەکە بۆ گۆڕینی ئەو ئەرکە بۆ کردار.”
کێ بەشداربێت؟
کۆنفرانسەکە بۆ کۆمەڵێکی فراوان لە لایەنە بەرپرسەکان دروستکراوە کە داهاتووی شارەکان و هەرێمەکان کاری ئەوانە. پێشوازی لە پەروەردەکاران، توێژەران و فێرخوازان دەکات کە سەرقاڵی توێژینەوەن لەسەر شارەکان، پلاندانان و بەردەوامی؛ پلانسازانی شار، تەلارسازەکان و پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا کە چارەسەرە زیرەکەکان پەرەپێدەدەن، و دیپلۆماتکاران، بەرپرسانی حکومەت و داڕێژەرانی سیاسەتەکان کە بەرپرسیارن لە ڕێنماییکردنی گەشەپێدانی شار و ناوچەکان. سەرەڕای ئەوانە، سەرکردەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نوێنەرانی کۆمەڵگا و داهێنەرانی کەرتی تایبەت بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردن، بۆی دڵنیابین کە دیدگا هەمەجۆرەکان دەتوانن ڕێبازی هاوبەش، گشتگیر و پاڵپشت بە پەروەردە بۆ داهاتووی بەردەوامی شارەکان بخولقێنن.
خۆتۆمارکردن و بەشداریکردن
خۆتۆمارکردن و بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە لە ڕێگای سایتی https://corp.visioneducation.com جێبەجێدەکرێت، ئامادەبووان دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن، پوختە و تۆماری توێژینەوەکەیان پێشکەش بکەن، و دەستیان بگات بە پسوولەکان و ئەجێندای بەرنامەکە. بەشداربووە پەسەندکراوەکان لە بڵاوکراوەی فەرمیدا بڵاودەکرێنەوە، لەگەڵ یەک پێشکەشکردنی توێژینەوە کە لەگەڵ کرێی خۆتۆمارکردنی ستانداردا هەژماردەکرێت. زیاتر لە پێشکەشکردنێک دەتوانرێن بەنرخێکی کەم زیاد بکرێت. خۆتۆمارکردن بابەتەکانی کۆنفرانس، خواردن، و دەستگەیشتن بە بۆنە لاوەکیەکان لەخۆ دەگرێت. هانی خۆتۆمارکردنی زوو دەدەین بۆ دڵنیابوون لەسود وەرگرتن لە کرێی داشکێنراو. دوابەرواری پێشکەشکردن بۆ پوختەکان، تۆمارە لێکۆڵینەوەکان، و پارەدانەکان پێویستە لەبەرچاو بگیرێت بۆ دڵنیابوون لە بەشداریکردن لە بەرنامەکەدا.
بۆ هەر پرسیارێک، تکایە پەیوەندی بکە بە corp2026@visioneducation.com