
ڤیژن ئێجوکەیشن و کۆمەڵەی Together بۆ پارێزگاری لە مرۆڤ و ژینگە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد بۆ بنیاتنانی هاوپەیمانییەک بەمەبەستی پەرەپێدانی پەروەردە، بەردەوامیی ژینگەیی، ژیری دەستکرد و داهێنان لە بواری ژینگەدا، ئەمە هەنگاوێکی نوێیە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی گەنج، پەروەردەکاران و کۆمەڵگاکان لەتەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان تا ڕۆڵی پێشەنگ لە بیرۆکەی گەشەپێدانی بەردەوامیی بگێڕن.
Together ڕێکخراوێکی ناحکومی پێشەنگە لە عێراق کە پەرە بە پاراستنی ژینگە و پەروەردە و مافەکانی مرۆڤ دەدات. لەلایەن پرۆگرامی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNEP) باوەرپێکراوەو بڕوانامەی ISO 9001:2015ـی هەیە.
Together لە سەرانسەری عێڕاقدا کاردەکات، زیاتر لە ٤٠٠ خۆبەخشی هەیە و هاوبەشیی بەردەوامی لەگەڵ UNFPA، OXFAM، FIDA و تۆڕی ڕۆژی زەوی هەیە. کۆمەڵەکە خەڵاتی (دامەزراوەی داکۆکیکار لە منداڵان)ـی ساڵی ٢٠٢٣ پێبەخشراو نوێنەرایەتی کۆمەڵگای مەدەنی عێڕاقی کردووە لە کۆنفرانسە جیهانییەکانی کەشوهەوا لە ناویاندا COP27-COP29.
هاوبەشییەکە کاردەکات لەسەر دیزاینکردن و جێبەجێکردنی بەرنامە پەروەردەییەکان و هەڵمەتەکانی هۆشیاری لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا و داهێنان لە بواری دیجیتاڵی، گەشەپێدانی بەردەوامیی بەسوود وەرگرتن لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان (SDGs) لەبواری وانەوتنەوە، بەشداریکردنی تاکەکانی کۆمەڵگا، و گەشەی دامەزراوەیی.
پڕۆفیسۆر د. دانا خدر مەولوود – بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڤیژن ئێجوکەیشن وتی “ئەم هاوبەشییە دەبێت بە پردێکی پەیوەندی لە نێوان پەروەردە و بەردەوامیی ژینگەیی و داهێنان لەبواری ژیری دەستکرددا. لەگەڵ کۆمەڵەی Together پێکەوە کاردەکەین تا فێربوون بکەین بە کردار، هەلی دەستگەیشتن بە زانیاری و کارامەییەکان فەراهەم دەکەین تا بتوانن کۆمەڵگای گشتگیر و بەرپرسیار بەرامبەر بە ژینگە بنیات بنێین”.
لەلای خۆشیەوە ئەندازیاری پسپۆڕ، سەعدییە حەسوون سەرۆکی دەستەی Together وتی: ” پەروەردە بنچینەی گۆڕانکارییە، بەیەکخستنی هێزو توانامان لەگەڵ ڤیژن ئێجوکەیشن، دەتوانین کاریگەرییە ژینگەیی و کۆمەڵایەتییەکانمان بەهێزتر بکەین، بۆ ئەوەی گەنجی عێراق و پەروەردکارەکان ببن بە داکۆکیکاری ئاشتی و بەردەوامیی ژینگەیی و داهێنان”.
هاوپەیمانی ستراتیژی بۆ گۆڕانکاری
هاوپەیمانییەکە تیشک دەخاتە سەر ئەم بوارانەی خوارەوە:
- بەرنامەی پەروەردەیی و ڕاهێنان لەسەر ژینگە، خۆگونجاندن لەگەڵ ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا و ژیریی دەستکرد.
- بەرەوپێشبردنی پڕۆگرامی خوێندن و ئامرازەکان تا پەرەپێدانی تواناکان و بەردەوامیی ژینگەیی بە پۆلی خوێندن ئاشنابکەین.
- بەهێزکردنی گەنجان و ئافرەتان لەڕێگای پرۆگرامەکانی پەرەپێدانی تواناکان و بەشداریکردنی مەدەنی.
- دەستپێشخەری داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ، ئاشتی، پاراستنی ژینگە
- ئاڵوگۆڕی شارەزایی و خولی فێربوونی هاوبەش بۆ بەهێزکردنی توانای دامەزراوەیی و کۆمەڵایەتی.
پەیوەندیکردن:
ڤیژن ئێجوکەیشن – ئۆفیسی پەیوەندییەکان