هەواڵەکان

  • هەواڵەکان
هەواڵەکان / حوزه‌یران 12, 2024

باڵیۆزی فەرەنسا سوپاسی ڤیژن ئێجوکەیشن دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابخانەی فەرەنسی

ڤیژن ئێجوکەیشن ساڵانە پاڵپشتی دارایی بۆ قوتابخانەی دانیال میترانی فەرەنسی دابیندەکات و هەروەها لە ساڵی 2022 قوتابخانەکەی نۆژەنکردۆتەوە لەگەڵ دروستکردنی تاقیگەیەکی زانستی بە تەواوی پێداویستییەکانیەوە، کە ئامانج لێی ڕەخساندنی ژینگەیەکی سەردەمییانە و نێودەوڵەتی پەروەردە و فێرکردنە بۆ فێرخوازان.

هەواڵەکان / حوزه‌یران 5, 2024

ڤیژن ئێجوکەیشن پەرتووکی “نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی” بڵاودەکاتەوە

لە بەرواری 5ی 6ی 2024، مەراسیمی ناساندنی پەرتووکی “نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی” لە هەولێر بەڕێوەچوو. ئەم پەرتووکە لەلایەن پڕۆفیسۆر د. بەختیار سەجادییەوە نوسراوە و ڤیژن ئێجوکەیشن پاڵپشتی تەواوی پڕۆژەکەی کردووە.

هەواڵەکان / ئایار 11, 2024

باڵەخانەی سێ قوتابخانەی حکومی لە قەڵادزێ لە لایەن ڤیژن ئێجوکەیشنەوە نۆژەندەکرێتەوە

ڕۆژی شەممە، 11ی ئایاری 2024، مەراسیمی بەفەرمی کردنەوەی باڵەخانەی قوتابخانەکانی پێشەنگ و بروسک و ئازادی دوای نۆژەنکردنەوەی لەلایەن ڤیژن ئێجوکەیشن لە قەڵادزێ بەڕێوەچوو.

بۆ خوارەوە