بەهاوبەشی نێوان کۆمپانیای فرۆبڵ و کۆمپانیای سابیس داینگەیەکی نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر دەکرێتەوە



لە 19ی ئایاری 2025، کۆمپانیای فرۆبڵ، یەکێک لە کۆمپانیاکانی ڤیژن ئێجوکەیشن لەگەڵ سابیس گرێبەستێکیان واژۆ کرد بۆ دامەزراندنی داینگەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لە هەولێر: داینگەی SABIS Cubs.

گرێبەستەکە لەلایەن خاتوو زەینەب خەلیل عەلی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فرۆبڵ و بەڕێز رائید مەحمود، بەڕێوەبەری هەرێمیی کۆمپانیای SABISـەوە واژۆ کرا، بەمەش هاوبەشییە بیست ساڵییەکەی هەردوو دامەزراوە پێی نایە قۆناغێکی نوێوە.

هەردوو دامەزراوەی ناوبراو بۆ زیاتر لە دوو دەیە چەندین ناوەندی پەروەردەییان لە هەرێمی کوردستان بەرێوەبردوە لەوانە، قوتابخانەی نێودەوڵەتی شوەیفات – هەولێر، قوتابخانەی نێودەوڵەتی شوەیفات – دریم سیتی، قوتابخانەی نێودەوڵەتی قەدموس – هەولێر، و قوتابخانەی نێودەوڵەتی قەدموس – دهۆک. ئەم دەستکەوتانە ڕەنگدانەوەی کاری هاوبەش و بەردەوامی نێوان هەردوولایە، کە ئاراستەکەیان بەرەو وەبەرهێنان و گەشەپێدانی بواری پەروەردەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

داینگەی SABIS Cubs ستانداردێکی پێشکەوتووی خوێندن پێشکەش دەکات و ڕەنگدانەوەی پرۆگرامی پەروەردەیی و خوێندنی SABIS دەبێت. دایەنگەکە دەبێتە پاڵپشتێکی بێ وێنە بۆ گەشەپێدانی بیر و هزری منداڵان و ئامادەیان دەکات بۆ قۆناغەکانی دواتری خوێندنیان.

ئەم هاوبەشییە جەخت لە دیدێکی هەمەلایەنە دەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی پەروەردەی سەرەتایی، هەروەها دڵنیایی دەداتە خێزانەکان بۆ فەراهەم کردنی ژینگەیەکی سەلامەت و پێشکەوتوو بۆ گەشەکردنی منداڵانەکانیان و ئامادەکردنیان بۆ گەشانەوە لە جیهانێکی پێشکەوتوودا.

بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا و بەزووترین کات دەست بە دروستکردنی داینگەکە بکرێت، تاکو بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادە بێت. چاوەڕوان دەکرێت داینگەی SABIS Cubs ببێتە ناوەندێکی نوێ و پێشکەوتوو بۆ پەروەردەکردنی منداڵان و پەرەپێدان بە تواناکانیان لە تەمەنێکی زووەوە.

بۆ خوارەوە