لە بەرواری ١٣ و ١٤ی تشرینی دووەم، ١٣هەمین کۆنفڕانسی Education Investment MENA لە دوبەی بەڕێوەچوو و ڤیژن ئێجوکەیشن وەکو یەکێک لە سپۆنسەرەکان بەشداری تێدا کرد.
Education Investment MENA کۆنفڕانسێکی پەروەردەیی ساڵانەیە و تێیدا نوێنەری حکومەتەکان، سەرۆکی دامەزراوە پەروەردەییەکان، وەبەرهێنەران، پەروەردەکاران و کەسانی پسپۆڕ لە سەرانسەری جیهانەوە بەشداری تێدا دەکەن.
لە کۆنفڕانسەکەی ئەمساڵدا، چەندین پانێڵ بەناونیشانی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون و باس لە گرفت و پێشکەوتنە هەنووکەیی و خێراکانی سێکتەری پەروەردە کرا لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا.
ڤیژن ئێجوکەیشن یەکێک بوو لە سپۆنسەرەکانی ئەم کۆنفڕانسە دوو ڕۆژییە کە دەرفەتێک بوو بۆ فراوانکردنی کاری دامەزراوەیی، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و کاری پێکەوەیی لەنێوان وەبەرهێنەران و دامەزراوە پەروەردەییە نێودەوڵەتییەکان.