بەروار: 15ی شوباتی 2025
جۆری پڕۆژە: دابینکردنی پێداویستییە پەروەردەییەکان
سوودمەند: 976
دەربارەی پڕۆژە:
لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی و پڕۆژەیەکی دیکەی ڤیژن ئێجوکەیشن، تەواوی پێداویستییە پەروەردەییەکانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی سەر بە زانکۆی سەڵاحەدین دابینکرا.
ئەم پڕۆژەیەی ڤیژن ئێجوکەیشن خۆی لە دابینکردنی زیاتر لە ٥٠٠ کەرستە و کەلوپەلی پەروەردەیی دەبینێتەوە کە بریتین لە مێز و کورسی ناوپۆل، تەختەستی، کۆمپیوتەر، داتاشۆ، دابینکردنی قەنەفە و دۆڵاب بۆ ئۆفیسەکان و کتێبخانەی نێو کۆلێژەکە. سەرەڕای ئەمانە، فەرشکردن و دانانی سیستەمی دەنگی بۆ هۆڵی بۆنەکان و، نۆژەنکردنەوەی باخچەی کۆلێژەکە بەشێکی دیکەی قۆناغەکانی ئەم پڕۆژەیەی ڤیژن ئێجوکەیشن بوون.
مەبەست لەم پڕۆژەیەی ڤیژن ئێجوکەیشن فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەبار و پاڵپشتی ئەکادیمی بوو بۆ مامۆستا و قوتابیانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین.