بەروار: 16ی نیسانی 2025
جۆری پڕۆژە: دابینکردنی پێداویستییە پەروەردەییەکان
سوودمەند: ٥٥
دەربارەی پڕۆژە:
قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی تێکەڵاو دەکەوێتە گوندی شێخان هەرکی لە سنووری قەزای پیرمام سەر بە پارێزگای هەولێر. قوتابخانەکە لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە و ٤٤ قوتابی و ٥ مامۆستا و ٣ کارمەند لەخۆدەگرێت.
لە دەستپێشخەرییەکدا، ڤیژن ئێجوکەیشن هەستا بە دابینکردنی هەندێک پێداویستی پەروەردەیی بۆ قوتابخانەکە کە پێکهاتبوون لە کورسی ناوپۆل و قەنەفە و تەختە سپی و چەند کەلوپەلێکی دیکە، هەروەها بەشێکی قوتابخانەکەش، کە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەبوو، نۆژەنکرایەوە.
قوتابخانەی دێرین ژمارەیەک قوتابی گوندەکە و ناوچەکانی دەوروبەریی لێی سوودمەندن، وە تێیدا درێژە بە خوێندنیان دەدەن. ئەم دەسپێشخەرییەی ڤیژن ئێجوکەیشن ڕەنگدانەوەی لەسەر باشتکردنی ژینگەی قوتابخانەکە دروست کرد و بووە مایەی فەراهەمکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی پاڵپشت و لەبارتر بۆ قوتابیان.