باڵەخانەی سێ قوتابخانەی حکومی لە قەڵادزێ لە لایەن ڤیژن ئێجوکەیشنەوە نۆژەندەکرێتەوە
ڕۆژی شەممە، 11ی ئایاری 2024، مەراسیمی بەفەرمی کردنەوەی باڵەخانەی قوتابخانەکانی پێشەنگ و بروسک و ئازادی دوای نۆژەنکردنەوەی لەلایەن ڤیژن ئێجوکەیشن لە قەڵادزێ بەڕێوەچوو.
ڕۆژی شەممە، 11ی ئایاری 2024، مەراسیمی بەفەرمی کردنەوەی باڵەخانەی قوتابخانەکانی پێشەنگ و بروسک و ئازادی دوای نۆژەنکردنەوەی لەلایەن ڤیژن ئێجوکەیشن لە قەڵادزێ بەڕێوەچوو.
دوای نۆژەنکردنەوەی هەردوو قوتابخانەی ئامادەیی سۆلاڤی کچان و قوتابخانەی خاتوو زینی بنەڕەتی بە تەواوی پێداویستییەکانییەوە، ڤیژن ئێجوکەیشن لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە فەرمی قوتابخانەکانی بە رووی قوتابیاندا کردەوە.
لە نیوەڕۆ خوانێکدا، بە ئامادەبوونی قوتابیەکان و خانەوادەکانیان، تیمی ڤیژن ئێجوکەیشن لە نزیکەوە گوێی لە راو سەرنجی قوتابیان گرت بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی خوێندنیان و پاڵپشتیکردنی بەردەوامیان لە قۆناغەکانی داهاتوودا.