گەنجێکی کورد بە پاڵپشتی ڤیژن ئێجوکەیشن ڕیکۆردێکی نوێ لە کتێبی گینس تۆمار دەکات
لە بەرواری ٢٤ی تشرینی دووەم، بەئامادەبوونی نوێنەری گینس لە ستۆکهۆڵم، گەنجێکی کورد بە پاڵپشتی ڤیژن ئێجوکەیشن توانی ڕیکۆردێکی نوێی گینس تۆمار بکات.
لە بەرواری ٢٤ی تشرینی دووەم، بەئامادەبوونی نوێنەری گینس لە ستۆکهۆڵم، گەنجێکی کورد بە پاڵپشتی ڤیژن ئێجوکەیشن توانی ڕیکۆردێکی نوێی گینس تۆمار بکات.
Education Investment MENA کۆنفڕانسێکی پەروەردەیی ساڵانەیە و تێیدا نوێنەری حکومەتەکان، سەرۆکی دامەزراوە پەروەردەییەکان، وەبەرهێنەران، پەروەردەکاران و کەسانی پسپۆڕ لە سەرانسەری جیهانەوە بەشداری تێدا دەکەن.
کۆنفڕانسەکە بۆ ڕاگەیاندنی دەرئەنجامی پڕۆژەی توێژینەوەیەک بوو، کە پەیوەستە بە دۆخ و مافی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، و ڤیژن ئێجوکەیشن سپۆنسەر و پاڵپشتی کردووە و سەنتەری توێژینەوەی فەرەنسی لەسەر عێراق لەماوەی ١٨ مانگدا بەئەنجامی گەیاندووە.
چوارشەممە، ٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤، ڤیژن ئێجوکەیشن خەڵاتی ڕێزلێنانی لەلایەن بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێ بەخشرا لەپای ئەو کار و پڕۆژانەی دامەزراوەکە کە لە سێکتەری پەروەردە و خوێندنی…
لە مەڕاسیمەکەدا، بڕوانامە بەخشرا بەو قوتابیانەی کە سەرکەوتووانە بەژداریان لە یەکەمین کۆرسی زمانی ئیتاڵی کردبوو لە گۆشەی ئیتاڵی، کە بۆ یەکەمین جارە لە هەرێمی کوردستان کۆرسێکی هاوشێوە بە زمانی ئیتاڵی ئەنجام بدرێت بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی دانتێ گلۆباڵ.
ڤیژن ئێجوکەیشن ساڵانە پاڵپشتی دارایی بۆ قوتابخانەی دانیال میترانی فەرەنسی دابیندەکات و هەروەها لە ساڵی 2022 قوتابخانەکەی نۆژەنکردۆتەوە لەگەڵ دروستکردنی تاقیگەیەکی زانستی بە تەواوی پێداویستییەکانیەوە، کە ئامانج لێی ڕەخساندنی ژینگەیەکی سەردەمییانە و نێودەوڵەتی پەروەردە و فێرکردنە بۆ فێرخوازان.
لە بەرواری 5ی 6ی 2024، مەراسیمی ناساندنی پەرتووکی “نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی” لە هەولێر بەڕێوەچوو. ئەم پەرتووکە لەلایەن پڕۆفیسۆر د. بەختیار سەجادییەوە نوسراوە و ڤیژن ئێجوکەیشن پاڵپشتی تەواوی پڕۆژەکەی کردووە.
ئامانجی کۆنفڕانسەکە ناساندن و ئاشناکردنی ژیری دەستکرد بوو بە کۆمەڵگای هەرێمی کوردستان و عێراق، کە شۆڕشێکی سەردەمیانەی تەکنەلۆژییایە لە بەدیهێنانی گۆڕانکاری و کاریگەریخستنە سەر پێشکەوتنەکانی مرۆڤایەتی و زانست و زانیاری لە جیهاندا.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڤیژن ئێجوکەیشن، سارا سەڵاحەدین موستەفا بەژداری لە کۆڕێکی کوردش پڕۆگرێس کرد لە پەرلەمانی بەریتانیا بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی دۆخی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان عێراق، وە ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ پێشخستنی سێکتەری پەروەردە.
نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سیستەم و پرۆگرامەکانی پەروەردەی بە هۆکارێکی بنەڕەتی دانا لە هۆشیارکردنەوەی خێزان و کۆمەڵگا بۆ بەرجەستەکردنی کلتوری پاکڕاگرتن و پاراستنی ژینگە، وە داوای لە هەمووان کرد بایەخی زیاتر بە هۆشیاری ژینگەیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بدەن.
ڕۆژی شەممە، 11ی ئایاری 2024، مەراسیمی بەفەرمی کردنەوەی باڵەخانەی قوتابخانەکانی پێشەنگ و بروسک و ئازادی دوای نۆژەنکردنەوەی لەلایەن ڤیژن ئێجوکەیشن لە قەڵادزێ بەڕێوەچوو.
دوای نۆژەنکردنەوەی هەردوو قوتابخانەی ئامادەیی سۆلاڤی کچان و قوتابخانەی خاتوو زینی بنەڕەتی بە تەواوی پێداویستییەکانییەوە، ڤیژن ئێجوکەیشن لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە فەرمی قوتابخانەکانی بە رووی قوتابیاندا کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی 2024، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین، ڤیژن ئێجوکەیشن بەردی بناغەی قوتابخانەی (دیدگا)ی 18 پۆلی لە شاری رانیەی دەروازەی راپەڕین دانا.
لە نیوەڕۆ خوانێکدا، بە ئامادەبوونی قوتابیەکان و خانەوادەکانیان، تیمی ڤیژن ئێجوکەیشن لە نزیکەوە گوێی لە راو سەرنجی قوتابیان گرت بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی خوێندنیان و پاڵپشتیکردنی بەردەوامیان لە قۆناغەکانی داهاتوودا.
رۆژی دووشەممە، 25ی ئاداری 2024، ڤیژن ئێجوکەیشن (Vision Education) لە دەستپێشخەرییەکی خێرخوازیدا، هەستا بە دابینکردنی (100) کورسی (رحلە) مۆدێرن بۆ سێ قوتابخانەی حکومی لە قەزای چۆمان کە دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
ڕۆژی شەممە، 28ی تشرینی یەکەمی 2023، ڤیژن ئێجوکەیشن لە دەستپێشخەرییەکی ناوازەدا، پڕۆژەی (ڤیژن)ی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاگەیاند کە دابینکردنی پێداویستییەکانی 512 قوتابخانەو باخچەی ساوایانی حکومییە لە سنووری ئەو ئیدارە سەربەخۆیەدا.
ڕۆژی چوارشەممە، 20ی ئەیلولی 2023، ڤیژن ئێجوکەیشن لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا بە ئامادەبووانی چەندین بەرپرسی باڵای ناوخۆ و ئاینی و ئیداری و ئەکادیمی و دیبلۆماسی، کتێبخانەی گشتی ڤیژن لە زانکۆی کاسۆلیکی هەولێر (Vision Library – CUE) کردەوە.
دەرهێنەری فیلمەکە شەوکەت ئەمین کۆرکیە و بە هاوبەشی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئەڵمانیاوە بەرهەم هێندراوە.
ڤیژن ئێجوکەیشن سپۆنسەری کۆنفرانسێکی کرد لە ژێر ناوی “ڕۆژی جیهانی زەوی” کە لەلایەن سەنتەری لێکۆلینەوە ژینگەییەکانی زانکۆی کوردستان-هەوڵیر لە 19ی مایسی 2022 ئەنجامدرا.
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ ڤیژن ئێجوکەیشن چاڵاکی و بۆنەیەکی تایبەتی بۆ شەوی سەری ساڵی نوێ بۆ کۆمەڵێك گەنج و مندەڵانی خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێر ڕێکخست. ئاهەنگ و مەراسیمەکە بە خۆشحاڵی و تۆمارکردنی یادەوەرەی خۆش بۆ منداڵەکان و خۆبەخشەکان کۆتایی هات
دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆڕۆنا نەتوانرا ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیان ڕێکبخرێت، ڤیژن ئیجوکێشن دەستپێشخەربوو لە ئەنجامدانی ئاهەنگێکی خۆش و نایاب بۆ دەرچووانی زانکۆی کوردستان-هەولێر بۆ ساڵەکانی 2020 و 2021 کە لە 500 قوتابی پێکهاتبوون.