گۆشەی ئیتاڵی لە کتێبخانەی ڤیژن لە زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر دەکرێتەوە
لە مەڕاسیمەکەدا، بڕوانامە بەخشرا بەو قوتابیانەی کە سەرکەوتووانە بەژداریان لە یەکەمین کۆرسی زمانی ئیتاڵی کردبوو لە گۆشەی ئیتاڵی، کە بۆ یەکەمین جارە لە هەرێمی کوردستان کۆرسێکی هاوشێوە بە زمانی ئیتاڵی ئەنجام بدرێت بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی دانتێ گلۆباڵ.