کۆمپانیای ڤیژن ئێجوکەیشن هەوڵەکانی تەرخان کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە هەرێمی کوردستان. ئامانجی ڤیژن ئێجوکەیشن تەنها خزمەتکردن نیە بە دامەزراوە و قوتابخانە سەرەکییەکانی، بەڵکو بەردەوام کار دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە دامەزراوە پەروەردەییەکان و قوتابیان لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا .
خزمەتکردنی کۆمەڵگا
دابینکردنی پێداویستییە پەروەردەییەکانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین
بەروار: 15ی شوباتی 2025
جۆری پڕۆژە: دابینکردنی پێداویستییە پەروەردەییەکان
سوودمەند: 976
دەربارەی پڕۆژە:
لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی و پڕۆژەیەکی دیکەی ڤیژن ئێجوکەیشن، تەواوی پێداویستییە پەروەردەییەکانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی سەر بە زانکۆی سەڵاحەدین دابینکرا.
ئەم پڕۆژەیەی ڤیژن ئێجوکەیشن خۆی لە دابینکردنی زیاتر لە ٥٠٠ کەرستە و کەلوپەلی پەروەردەیی دەبینێتەوە کە بریتین لە مێز و کورسی ناوپۆل، تەختەستی، کۆمپیوتەر، داتاشۆ، دابینکردنی قەنەفە و دۆڵاب بۆ ئۆفیسەکان و کتێبخانەی نێو کۆلێژەکە. سەرەڕای ئەمانە، فەرشکردن و دانانی سیستەمی دەنگی بۆ هۆڵی بۆنەکان و، نۆژەنکردنەوەی باخچەی کۆلێژەکە بەشێکی دیکەی قۆناغەکانی ئەم پڕۆژەیەی ڤیژن ئێجوکەیشن بوون.
مەبەست لەم پڕۆژەیەی ڤیژن ئێجوکەیشن فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەبار و پاڵپشتی ئەکادیمی بوو بۆ مامۆستا و قوتابیانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین.
نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی سۆلاڤی کچان لە سلێمانی
قوتابخانەی بنەڕەتی سۆلاڤ لە شاری سلێمانی لە ساڵی 1978 دامەزراوە و ساڵانە خزمەت بە زیاتر لە 580 قوتابی دەکات و 58 کارمەند و مامۆستا لەخۆدەگرێت. ڤیژن ئێجوکەیشن هەستا بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە 12 پۆلییەکە هاوشان لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی گۆڕەپانی یارییە وەرزشییەکان.
زانیاری زیاتر بۆپڕۆژەی ڤیژن لە سۆران: هاوکاریکردنی 512 قوتابخانە
لە دەستپێشخەرییەکی بێوێنەدا، ڤیژن ئێجوکەیشن هەستا بە دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی بۆ 500 قوتابخانەی حکومی لە سنووری قەزای سۆران. ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەکی زۆر قەزا و ناحیە و گوند لەخۆ دەگرێت کە دەکەوێتە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر، لە نێوانیشیاندا، سەنتەری قەزای سۆران و ڕواندز و سیدەکان و چۆمان و مەزنێ و مێرگەسۆر.
زانیاری زیاتر بۆنۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی سێ قوتابخانەی حکومی لە قەڵادزێ
قوتابخانەی پێشەنگی بنەڕەتی، یەکێکە لەو قوتابخانانەی لە سەنتەری شاری قەلادزێدایە و 750 قوتابی و 80 مامۆستا لەخۆ دەگرێت. ئەم قوتابخانە 10 پۆلییە لە ساڵی 1996دا دامەزراوە.
زانیاری زیاتر بۆدابەشکردنی زیاتر لە 11,000 جانتاو پێداویستی خوێندن بەسەر منداڵانی پێشمەرگە و ئێزیدییەکان
لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی 2023، ڤیژن ئێجوکەیشن هەستا بە دابەشکردنی جەنتای قوتابخانە، کە کەلوپەل و پێداویستی خوێندنی تێدابوو، بۆ ئەوەی قوتابیان سوودی لێوەربگرن و بتوانن بە باشترین شێوە بەردەوامی بدەن بە خوێندنیان. جەنتاکان بەخشرانە منداڵانی پێشمەرگە قارەمانەکان کە لە پۆلەکانی یەکی بنەڕەتی تاوەکو 12ی ئامادەیی دەخوێنن.
زانیاری زیاتر بۆدروستکردنی کتێبخانەی ڤیژن لە زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر
بە کۆمەکی دارایی ڤیژن ئێجوکەیشن، کتێبخانەی ڤیژن لە زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر دروستکرا. تایبەتمەندی ئەو کتێبخانەیە ئەوەیە کە بە دیزاینێکی هاوچەرخ و ناوازە لەسەر رووبەری 2,650 مەتر چوارگۆشە دروستکراوە کە کەشێکی ئارام دەبەخشێتە قوتابیانی زانکۆ و سەرجەم زانستخوازان لە هەرێمی کوردستان.
زانیاری زیاتر بۆبەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕۆشنبیری و لاوان – لقی هەڵەبجە
بەروار: 17ی کانوونی دووەمی
سوودمەند: 5,050
سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان – لقی هەڵەبجە
بەروار: 17ی کانوونی دووەمی 2023
کەسانی سوودمەند: 13
نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی وەسان لە قەزای چۆمان
لە 30ی کانوونی دووەمی 2023، ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا کاتێك سۆبای گەرمکردنەوەی یەكێك لە پۆلەکان گڕی گرت و بووە هۆی سووتانی بەشێکی زۆری قوتابخانەکە. دوای ئەو ڕووداوە نەخوازراوە، کۆمپانیان ڤیژن ئێجوکەیشن بڕیاریدا بە نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانە 6 پۆلییە کە لە ساڵی 1992 دامەزراوە و 30 قوتابی و 21 کارمەندی هەیە.
زانیاری زیاتر بۆنۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی مامۆستا غاندی لە پیرمام
لە ساڵی 2022، ڤیژن ئێجوکەیشن دەستی بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی مامۆستا غاندی کرد کە قوتابخانەیەکی 12 پۆلیە و لە ساڵی 2007 دامەزراوە و دەکەوێتە شارۆچکەی پیرمام لە پارێزگای هەولێر.
زانیاری زیاتر بۆنۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی فەڕەنسی دانیال میتران لە هەولێر
پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی فەڕەنسی دانیال میتران لە هەولێر لەلایەن کۆمپانیای ڤیژن ئێجوکەیشن بە مەبەستی بەهێزکردنی ژێرخانی قوتابخانەکە و باشترکردنی کەشی فێربوونی قوتابخانەکە بوو.
زانیاری زیاتر بۆنۆژەنکردنەوە قوتابخانەی نەسڕی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق
قوتابخانەی نەسری حکومی عێراقی لە ساڵی 2015 لە شاری هەولێر دامەزراوە کە خوێندن تێیدا بە زمانی عەرەبییە. ئامانج لە کردنەوەی ئەم قوتابخانەیە یارمەتیدانی قوتابییە ئاوارەکان بوو بۆ یارمەتیدانیان لە بەردەوامیدان بە خوێندنیان سەرەڕای هەبوونی ململانێ و شەڕ لە عێراق.
زانیاری زیاتر بۆنۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی لاوانی بنەڕەتی لە هەولێر
ڤیژن ئێجوکەیشن قوتابخانەی لاوانی بنەڕەتی نۆژەنکردەوە بە ئامانجی ڕەخساندنی کەشێکی فێربوونی گونجاو بۆ زیاتر لە 700 قوتابی. بە نۆژەنکردنەوەی پۆلەکان و ژوورەکانی کارگێڕی و کتێبخانە و گۆڕەپانی یاری، قوتابخانەکەی بۆ دامەزراوەیەکی هاوچەرخ گۆڕی
زانیاری زیاتر بۆنۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی قوتابخانەی مێوکێی هاوڕێی بنەڕەتی لە مێرگەسۆر
ڤیژن ئێجوکەیشن کۆمەکی دارایی دابینکرد بۆ فراوانکردنی قوتابخانەی بنەڕەتی مێوکێ کە دەکەوێتە گوندی مێوکێ لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر. ئەم پڕۆژەیە پێكهاتبوو لە نۆژەنکردنەوەی بەشێکی ژێرخانی قوتابخانەکە و دروستکردنی چوار پۆلی نوێ. هەروەها پرۆژەکە پێكهاتبوو لە دروستکردنی ژووری کارگێڕی و کتێبخانە و گۆڕەپانی بالە. ئەم پڕۆژەیە لە 28ی ئابی 2020 بە ئەنجام گەیەندرا.
زانیاری زیاتر بۆدروستکردنی قوتابخانەی بنەڕەتی هەڤندکا لە دەڤەری بارزان
ڤیژن ئێجوکەیشن بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ڕوانگە هەستان بە دروستکردنی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە گوندی هەڤندکا لە قەزای مێرگەسۆر سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
زانیاری زیاتر بۆدروستکردنی قوتابخانەی ئامادەیی وڵاتژێری لە دەڤەری بارزان
دروستکردن قوتابخانەی ولاژێری پڕۆژەیەکی هاوبەشی ڤیژن ئێجوکەیشن و ڕێکخراوی ڕوانگە بوو. لە ماوەی دروستکردنی قوتابخانەکە 80 کرێکار لەسەر پڕۆژەکە کاریان دەکرد بۆ دڵنیابوون لە بەرزی کوالتی بینای قوتابخانە. ئەم قوتابخانە هاوچەرخە لە 18 پۆل پێك دێت و توانای لە خۆگرنی قوتابیان هەیە لە پۆلەکانی 7ی بنەڕەتی تا 12ی ئامادەیی.
زانیاری زیاتر بۆپشتگیریکردنی
دەسپێشخەرییە ئەرێنییەکان
ڤیژن ئێجوکەیشن هاوکاری و پشتیوانی لەو پڕۆژە و دەستپێشخەرییانە دەکات کە لەگەڵ دیدگای کۆمپانیاکە بۆ دروستکردنی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە کۆمەڵگادا هاوبەش و هاوتەریبن.
نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی سۆلاڤی کچان لە سلێمانی
قوتابخانەی بنەڕەتی سۆلاڤ لە شاری سلێمانی لە ساڵی 1978 دامەزراوە و ساڵانە خزمەت بە زیاتر لە 580 قوتابی دەکات و 58 کارمەند و مامۆستا لەخۆدەگرێت. ڤیژن ئێجوکەیشن هەستا بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە 12 پۆلییەکە هاوشان لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی گۆڕەپانی یارییە وەرزشییەکان.
پڕۆژەی ڤیژن لە سۆران: هاوکاریکردنی 512 قوتابخانە
لە دەستپێشخەرییەکی بێوێنەدا، ڤیژن ئێجوکەیشن هەستا بە دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی بۆ 500 قوتابخانەی حکومی لە سنووری قەزای سۆران. ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەکی زۆر قەزا و ناحیە و گوند لەخۆ دەگرێت کە دەکەوێتە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر، لە نێوانیشیاندا، سەنتەری قەزای سۆران و ڕواندز و سیدەکان و چۆمان و مەزنێ و مێرگەسۆر.
نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی سێ قوتابخانەی حکومی لە قەڵادزێ
قوتابخانەی پێشەنگی بنەڕەتی، یەکێکە لەو قوتابخانانەی لە سەنتەری شاری قەلادزێدایە و 750 قوتابی و 80 مامۆستا لەخۆ دەگرێت. ئەم قوتابخانە 10 پۆلییە لە ساڵی 1996دا دامەزراوە.
- ١
- ٢
- ٣
- ٤
- ٥